سیمپۆزیۆمێک لەژێر ناونیشانی : (فەتواو و لێکەوتەکانی لەنێوان پابەندبوون وپابەندنەبوون بە مەبەستەکانی شەریعەت) سازکرا

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٢/٢/٢٧ بەهاوبەشی لەنێوان یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و سەنتەری سەڵاحەدینی ئەیوبی بۆ توێژینەوە ولێکۆڵینەوە ئیسلامیەکان/ کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکان، سیمپۆزیۆمێک لەژێر ناونیشانی (فەتواو و لێکەوتەکانی لەنێوان پابەندبوون وپابەندنەبوون بە مەبەستەکانی شەریعەت) لە سەنتەری ڕۆشنبیری وکۆمەڵایەتی زانکۆی سەڵاحەدین، سازکرا. سیمپۆزیۆمەکە بە خوێندنەوەی چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز دەستیپێکرد، لەدوای نمایشکردنی پرۆمۆی زانکۆی سەڵاحەدین، سەرۆکی زانکۆ، بەڕێز (پ.ی.د. کامەران یونس محمدامین) وتەیەکی پێشکەشکرد، دواتر ڕاگری کولێژەکەمان (د. ئیدریس قادرباڵەک) وتەی بەخێرهاتنی پێشکەشکرد، ئینجا هەریەک لە بەڕێزان (د. پشتیوان سادق) وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی و (د. عبداللە وەیسی گرتکی) سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان، کە ئامادەی سیمپۆزیۆمەکە بوون، وتەی خۆیان سەبارەت بە بابەتی سیمپۆزیۆمەکە پێشکەشکرد. لە بەردەوامی سیمپۆزیۆمەکە پانێڵی یەکەم، بە بەشداری ئەم بەڕێزانە پێشکەشکرا: بەڕێوەبەری پانێڵ: پ.د. جمیل علی رسول سورچی خوێندنەوەیەکی زانستی بابەتیانە بۆ ئەو ڕەخنانەی کە ڕووبەڕووی ئەنجومەنی باڵای فەتوا لە کوردستان دەبنەوە پ.د. حسن خالد مصطفی موفتی فەتوای خواروخێچ و چەند کێشەیەک پ.د. عثمان محمد غریب هەڵەبجەیی کێ بۆی هەیە فەتوا بدات و چۆن ڕێگا بگیرێت لە فوزای فەتوا د. مادح ملا محمد بەرزێوەیی ئیجتهادی بەکۆمەڵ، پێناسە وگرنگی و دروستی بەڵگەکانی پ.د. کمال صادق یاسین لەک لە کۆتایی سیمپۆزیۆمەکەشدا خەڵاتی ڕێزلێنان پێشکەش بە بەشداربوانی پانێڵ کرا.

 

Leave a comment