سێ قوتابیە یەکەمەکانی کۆرسی یەکەم خەڵاتکران

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٢/١/٣٠ لە مەراسیمێکدا بە ئامادەبوونی ڕاگری کۆلێژ و یاریدەدەری ڕاگر و مامۆستایان وبەشێکی زۆر لە قوتابیان، لە هۆڵی (م.محمد صاحب) لە کۆلێژەکەمان، بە سەرپەرشتی (د. ئەحمەد سەیدە) سەرۆکی بەشی پەروەردە، سێ یەکەمەکانی کۆرسی یەکەم، لە هەر سێ بەشەکانی کۆلێژ، خەڵاتی ڕێزلێنانیان پێ بەخشرا، ئەمەش لەپای هەوڵ وماندووبونیان بۆ خوێندن، هەروەها وەکو پاڵپشتییەک و هاندانی قوتابیانیتری کۆلێژەکەمان بۆ بەدەستهێنانی نمرەی بەرز لە تاقیکردنەوەکاندا.

Leave a comment