شاندی كۆلێژی زانسته‌ ئیسلامیه‌كان له‌ زانكۆی پوتسدام سیمینارێكى پێشكه‌ش كرد

به‌ ڕێز پ. ی. د. ادریس قادر حمدر امین ڕاگری كۆڵێژی زانسته‌ ئیسلامیه‌كان و د. اردوان مسته‌فا به‌رپرسی دڵنیایی جۆری و په‌ره‌په‌ێدانی پروگرامه‌كانی كۆلێژی زانسته‌ ئیسلامیه‌كان له‌ زانكوی پوتسدام سیمینارێكیان بێشكه‌ش كرد له‌ ژێر ناونیشانی( نه‌خشه‌ی ئایینه‌كان له‌ شاری هه‌ولێر) له‌ سیمیناره‌كه‌دا تیشك خرایه‌ سه‌ر ئه‌و ئاینانه‌ی كه‌ بونیان هه‌یه‌ له‌ شاری هه‌ولێر، دواتر له‌ لایه‌ن ئاماده‌بوانه‌وه‌ سیمیناره‌كه‌ زیاتر فراوان و ده‌وله‌مه‌ند كرا، وه‌هه‌ر له‌و سیمیناره‌دا لۆگوی زانكۆی سه‌لاحه‌ددین به‌خشرایه‌ ئاماده‌بوان.

Leave a comment