شاندێکی کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان سەردانی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستانیان کرد

ڕۆژی دووشەمە (٢٠٢٢/١/٣١) شاندێکی کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان، کە پێکهاتبوون لە هەریەکە لە بەڕێزان (د. ئیدریس قادر باڵەک) ڕاگری کۆلێژەکەمان و (د. زیاد اسماعیل خۆرانی) یاریدەدەری ڕاگر و بەشێک لە مامۆستایانی کۆلێژەکەمان، سەردانی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستانیان کرد و لە لایەن بەڕێز (د. عبداللە وەیسی گرتکی) سەرۆکی یەکێتیەکەوە پێشوازیان لێکرا. لە سەرەتادا بەڕێز (د. عبداللە وەیسی) بەخێرهاتنێکی گەرمی لە شاندەکەی کۆلێژمان کرد وخۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە هاتنیان و سەردانەکەیانی بە شانازیەکی گەورە وەسف کرد، دواتر بەڕێز ڕاگری کۆلێژەکەمان (د. ئیدریس قادر باڵەک) زۆر سوپاسی سەرۆکی یەکێتی زانایان وستافەکەیانی کرد، بۆ ئەو پێشوازییە گەرمەی کە لێیان کردن، هەروەها لە میانەی گفتوگۆکەیاندا، بەڕێز ڕاگری کۆلێژ باسی لە ئەنجامدانی سیمپۆزیۆمێک کرد لەسەر بابەتی (فەتوا) کە بڕیارە لەم نزیکانە ئەنجام بدرێت، کە بووە جێی باسی دانیشتنەکە و ڕاوبۆچوونەکانیان لەبارەیەوە ئاڵوگۆڕ کرد، بە مەبەستی زیاتر دەوڵەمەند کردنی بابەتەکە.

 

Leave a comment