پانێڵێک بەناونیشانی (زیادکردنی هۆشیاری لەبارەی کۆچی نایاسایی) سازکرا

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٢/٣/٢ ڕێکخراوی ئەمریکان کۆرنەری سلێمانی، بە ئامادەبوونی ڕاگری کۆلێژ (د. ئیدریس قادر باڵەک) و یاریدەدەری ڕاگر و بەشێک لە مامۆستایان وقوتابیان، لە هۆڵی (م.محمد صاحب) لە کۆلێژەکەمان، هەڵسا بە سازدانی پانێڵێک لەژێر ناونیشانی (زیادکردنی هۆشیاری لەبارەی کۆچی نایاسایی). لە پانێڵەکەدا (هاوبیر حمە علی) سەرپەشتیاری پانێڵ و بەڕێوەبەری ئەمریکان کۆرنەری سلێمانی، سیمینارێکی پێشکەش کرد و گفتوگۆیەکی کراوەی لەگەڵ قوتابیان لەبارەی کۆچی نایاسایی ولێکەوتە خراپەکانی و مەترسیەکانی ئەنجامدا، هەروەها باسی لە چۆنیەتی سود وەرگرتن لە وڵاتانیتر کرد بۆ خوێندن و بەدەستهێنانی بڕوانامە بە ڕێگەیەکی یاسایی.

Leave a comment