پرۆسه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی ساڵ ده‌ستی پێكرد

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ به‌رواری 9/6/2019 له‌ كاتژمێر 9:00ی به‌یانی، پڕۆسه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی ساڵ/ خولی یه‌كه‌م بۆ ساڵی خوێندنی 2018-2019 له‌ كۆڵێژی زانسته‌ ئیسلامیه‌كانی زانكۆی سه‌لاحه‌ددین ده‌ستی پێكرد، شایانی باسه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی پڕۆسه‌كه‌ به‌ڕێز جه‌نابی ڕاگری كۆلێژ ( پ.ی . د. إدریس قادر حمد أمین) به‌یاوه‌ری به‌ڕێز یاریده‌ده‌ری ڕاگرو سه‌رۆك به‌شه‌كان و سه‌رۆك لیژنه‌ی ئه‌زمونه‌كان هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌یان به‌سه‌ر كرده‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی دڵنیابوون له‌ به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسه‌كه‌ به‌سه‌ركه‌وتویی، له‌ كوتاییدا به‌ڕێزیان هیوای سه‌ركه‌وتیان بۆ قوتابیانی خوشه‌ویست خواست.

أحمد أمين

Leave a comment