کونسوڵی کوەیت بە یاوەری ڕاگری کۆلێژمان سەردانی زانکۆی سەڵاحەدینی کرد

کونسوڵی کوەیت بە یاوەری ڕاگری کۆلێژمان سەردانی زانکۆی سەڵاحەدینی کرد

بە مەبەستی بەسەرکردنەوە ولە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پڕۆژەی دروستکردنی باڵەخانەی کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکان،کونسوڵی کوەیت بەڕێز (عومەر الکندری) بە یاوەری ڕاگری کۆلێژەکەمان بەڕێز (د. ئیدریس قادر باڵەک) و سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی بەڕێز (موسا ئەحمەد) سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆی سەڵاحەدینیان کرد و لەلایەن سەرۆکی زانکۆ بەڕێز (د. فتاح جوهر) پێشوازیان لێکرا.

لە سەردانەکەدا باس لە وردەکاری و چۆنیەتی بەئەنجام گەیاندنی پڕۆژەکە کرا بە باشترین شێوە و لەکاتی خۆیدا، هەروەها سەردانی شوێنی دروستکردنی باڵەخانەکەیان کرد، کە دەکەوێتە نزیک کۆلێژی یاسای زانکۆی سەڵاحەدین.

Leave a comment