ئەمرۆ بەڕێز (د. ادریس قادر) ڕاگری کۆلێژەکەمان، لە دەستپێکی خوێندنی باڵای ماستەر و دکتۆرا هۆڵەکانی خوێندنی بەسەر کردەوە،
ئەمرۆ بەڕێز (د. ادریس قادر) ڕاگری کۆلێژەکەمان، لە دەستپێکی خوێندنی باڵای ماستەر و دکتۆرا هۆڵەکانی خوێندنی بەسەر کردەوە، لە نزیکەوە چاوی بە قوتابیانی وەرگیراو لە هەردوو بەشی ماستەر و دکتۆرا کەوت وهیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن، شایانی باسە پرۆسەکە لەکۆلێژ دەستی پێکرد.
بەشێک له مامۆستايانى كۆلێژى زانسته ئيسلامييهكان بهشدارى له پرۆگرامى (لاوان له پێناو ئاشتيدا دهكهن)
بەشێک له مامۆستايانى كۆلێژى زانسته ئيسلامييهكانى زانكۆى سهڵاحهدين، به سهرپهرشتى ڕاگرى كۆلێژەکەمان (پ.ی.د. ئيدريس قادر حمدامين) له شارى سلێمانى له رێكکهوتى (٢٠٢٠/٩/٢٣ تا ٢٠٢٠/٩/٢٦) بهشداريان كرد له پڕۆگرامى (لاوان له پێناوى ئاشتيدا) شاندهكه پێكهاتبوو لهم بهڕێزانهى خوارهوه: پ.ی.د. ئيدريس قادر حمدامين/ ئەندامی بۆردی راوێژكاری پڕۆژەكە د. كوسرت صالح أحمد/ سەرپەرشتیاری جێبەجێكاری پڕۆژەكە. پ.ی.د. زياد إسماعيل […]
بڵاوکردنەوەى هۆشیارى تایبەت بە ڤایرۆسى کۆرۆنا
بەمەبەستى بڵاوکردنەوەى هۆشیارى تەندروستى بۆ قوتابیانى کۆلێژەکەمان، هۆبەى تەندروستى وسەلامەتى کۆلێژى زانستە ئیسلامیەکان، بە ئامادەبوونى راگرى کۆلێژ ویاریدەدەرى راگر، هەڵسان بە بڵاوکردنەوە وهەڵواسینى چەندین پۆستەرى جیاوازى تایبەت بە نەخۆش کۆرۆنا.
لەژێرناونیشانى”رێگاکانى سەرکەوتن بۆ مامۆستایان وقوتابیان” پانێڵێک لەکۆلێژى زانستە ئیسلامیەکان سازکرا
رۆژى پێنجشەممە بەروارى (٢٠/٢/٢٠٢٠) سەنتەرى سەڵاحەدینى ئەیوبى بۆتوێژینەوە ولێکۆڵینەوە ئیسلامیەکان، هەڵسا بەسازدانى پانێڵێک لە کۆلێژەکەمان لەژێرناونیشانى (رێگاکانى سەرکەوتن بۆمامۆستایان وقوتابیان) بەپێشکەشکردنى چەند سیمینارێک لەلایەن هەریەک لەبەڕێزان (د.جعفرگوانى، د.عباس بابان، د.سامان ماملیس)، لەهۆڵى (م. محمد صاحب نەقشبەندى)، کەژمارەیەکى زۆر لە مامۆستایان وقوتابیانى زانکۆ تیایدا ئامادەبوون، پێشکەشکاران لەڕێگەى سیمینارەکانیانەوە بەشێوەیەکى زانستیانە وتێروتەسەل باسیان لەڕێگاکانى سەرکەوتن کرد بۆقوتابیان […]
رێنماييهكانى ئهنجامدانى توانستى زانستى له كۆلێژى زانسته ئيسلامييهكان – زانكۆى سهڵاحهدين
پالپشت به رێنماييهكانى وهزارهتى خوێندنى باڵا و توێژينهوهى زانستى و سهرۆكايهتى زانكۆى سهڵاحهدين، سهرجهم پێشكهشكارانى خوێندنى باڵا (ماستهر و دكتۆرا) بۆ بهشهكانى كۆلێژهمان سهبارهت به رێنماييهكانى تاقيكردنهوهى توانست ئاگاداردهكهينهوه، كه رهچاوى ئهم خاڵانهى خوارهوه بكهن: يهكهم: كاتى تاقيكردنهوهى توانست: كاتژمێر 12 ى سهر لهبهيانى رۆژى دووشهمه 10/2/2020 دهبێت و ماوهى تاقيكردنهوهكه 3 كاتژمێره. دووهم: شوێنى […]
لە کۆلێژى زانستە ئیسلامیەکان وۆرک شۆپێک ئەنجامدرا
رۆژى چوارشەممە (٥/٢/٢٠٢٠) وۆرک شۆپێک لە ژێر ناونیشانى (پەروەردە وگوتارى ئایینى وەکو سەرچاوەیەکى هزرى بۆ ئاشتى ناوخۆیى وپێشکەوتن وهەماهەنگى نەتەوەیی) لە کۆلێژى زانستە ئیسلامیەکان ئەنجامدرا. بە ئامادەبوونى مامۆستایان وقوتابیانى کۆلێژەکەمان، سەنتەرى سەڵاحەدینى ئەیوبى بۆ توێژینەوە ولێکۆڵینەوە ئیسلامیەکان ، بە هەماهەنگى لەگەڵ رێکخراوى بزاڤى ئاشتى ناوخۆیی”بان” هەڵسا بە ئەنجامدانى وۆرک شۆپێک لە ژێر ناونیشانى (پەروەردە وگوتارى […]
لەژێر ناونیشانى “ئاشتى ناوخۆیی وکۆمەڵایەتى لە ڕوانگەى ئیسلامەوە- ئامراز وکاریگەرى”
سیمینارێک لە کۆلێژى زانستە ئیسلامیەکان ئەنجامدرا ڕۆژى یەکشەممە (٢٦/١/٢٠٢٠) سەنتەرى سەڵاحەدینى ئەیوبى بۆ توێژینەوە ولێکۆڵینەوە ئیسلامیەکان بە هەماهەنگى لەگەڵ بزاڤى ئاشتى ناوخۆیی- بان، هەڵسان بە ئەنجامدانى سیمینارێک بە ناونیشانى (ئاشتى ناوخۆیی وکۆمەڵایەتى لە ڕوانگەى ئیسلامەوە- ئامراز وکاریگەرى) بۆ هەریەک لە بەڕێزان (د.موسى کڤاڵ) و (د.جمیل سورچى) لە هۆڵى (م.محمد صاحب نەقشبەندى) لە کۆلێژى زانستە ئیسلامیەکان. […]
بەخشینى بڕوانامەى بەشداریکردن لە پڕۆژەى هۆشیارى خودى
دواى کۆتایى هاتنى پڕۆژەى هۆشیارى قوتابیان، کە لە لایەن قوتابى کۆلێژەکەمان (ئیخڵاس مجید محمد) سەرپەرشتى کرا، ئەمڕۆ بڕوانامە بەخشرایە بەشداربووانى پڕۆژەکە.