photo_2022-02-03_14-12-38
کونسوڵی کوەیت بە یاوەری ڕاگری کۆلێژمان سەردانی زانکۆی سەڵاحەدینی کرد

کونسوڵی کوەیت بە یاوەری ڕاگری کۆلێژمان سەردانی زانکۆی سەڵاحەدینی کرد بە مەبەستی بەسەرکردنەوە ولە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پڕۆژەی دروستکردنی باڵەخانەی کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکان،کونسوڵی کوەیت بەڕێز (عومەر الکندری) بە یاوەری ڕاگری کۆلێژەکەمان بەڕێز (د. ئیدریس قادر باڵەک) و سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی بەڕێز (موسا ئەحمەد) سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆی سەڵاحەدینیان کرد و لەلایەن سەرۆکی زانکۆ […]

272826799_236924558629153_4158339928529453844_n
شاندێکی کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان سەردانی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستانیان کرد

ڕۆژی دووشەمە (٢٠٢٢/١/٣١) شاندێکی کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان، کە پێکهاتبوون لە هەریەکە لە بەڕێزان (د. ئیدریس قادر باڵەک) ڕاگری کۆلێژەکەمان و (د. زیاد اسماعیل خۆرانی) یاریدەدەری ڕاگر و بەشێک لە مامۆستایانی کۆلێژەکەمان، سەردانی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستانیان کرد و لە لایەن بەڕێز (د. عبداللە وەیسی گرتکی) سەرۆکی یەکێتیەکەوە پێشوازیان لێکرا. لە سەرەتادا بەڕێز (د. عبداللە […]

272971778_235720602082882_3450231669745347293_n
سێ قوتابیە یەکەمەکانی کۆرسی یەکەم خەڵاتکران

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٢/١/٣٠ لە مەراسیمێکدا بە ئامادەبوونی ڕاگری کۆلێژ و یاریدەدەری ڕاگر و مامۆستایان وبەشێکی زۆر لە قوتابیان، لە هۆڵی (م.محمد صاحب) لە کۆلێژەکەمان، بە سەرپەرشتی (د. ئەحمەد سەیدە) سەرۆکی بەشی پەروەردە، سێ یەکەمەکانی کۆرسی یەکەم، لە هەر سێ بەشەکانی کۆلێژ، خەڵاتی ڕێزلێنانیان پێ بەخشرا، ئەمەش لەپای هەوڵ وماندووبونیان بۆ خوێندن، هەروەها وەکو پاڵپشتییەک و […]

photo_2021-11-04_18-54-19
لە ڕۆژی دووەمی سیمپۆزیۆمی( پێغەمبەر و یادی لە دایکبوونی لە دیدی زانایان و شاعیران)

چەند پانێڵێک سازکرا ئەمڕۆ پێنج شەممە ۲٠٢١/١١/٤ لە ڕۆژی دووەمی سیمپۆزیۆمی (پێغەمبەر و یادی لە دایکبوونی لە دیدی زانایان و شاعیران) لەهۆڵی (م. محمد صاحب نەقشبەندی) لە کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکان، بە ئامادەبوونی بەشێکی زۆر لە مامۆستایان وقوتابیان، چەند پانێڵێک سازکرا. پانێڵی یەکەم پێشکەشکرا بە بەشداری ئەم بەڕێزانە: ‌ پ.ی.د. قاسم غفور حسن/ بەڕێوەبەری پانێڵ ١- […]

photo_2021-11-03_16-03-51
پێغەمبەر و یادی لە دایکبوونی لە دیدی زانایان و شاعیران

ئەمڕۆ چوارشەممە ۲٠٢١/١١/٣ سەنتەری سەڵاحەدینی ئەیوبی بۆ توێژینەوە ولێکۆڵینەوە ئیسلامیەکان، هەستا بە سازدانی سێیەمین سیمپۆزیۆم لەژێر ناونیشانی (پێغەمبەر و یادی لە دایکبوونی لە دیدی زانایان و شاعیران) لەهۆڵی (کۆچەر بیرکار) لە سەنتەری ڕۆشنبیری زانکۆی سەڵاحەدین، کە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت. سیمپۆزیۆمەکە بە خوێندنەوەی چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز دەستیپێکرد، دواتر بەڕێز (د. ئیدریس […]

photo_2021-11-04_02-50-20
بەخشینی لۆگۆی زانکۆ و سوپاس وپێزانین بە بەڕێوەبەری ڕێکخراوی حباء

لە بەرامبەر هەوڵ وکۆششەکانی بەڕێز (محمد سلیم الماجدی) بەڕێوەبەری ڕێکخراوی (حباء) بۆ ئاوەدان کردنەوە وگەشەپێدانی مرۆیی، بەڕێز (د. ئیدریس قادر باڵەک) ڕاگری کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکان، بە نوێنەرایەتی سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین بەڕێز پڕۆفیسۆر دكتۆر جوهر فتاح، لۆگۆی زانکۆ وسوپاس وپێزانینی بەڕێز سەرۆكی زانكۆی بەخشیە بەڕێوەبەری ڕێکخراوەکە، وە هەروەها سوپاس و پێزانینی کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکانیشی ئاڕاستەی ڕێكخراوی […]

photo_2021-10-28_18-36-31
تەندەری درووستكردنی بینایەی كۆلێژی زانستە ئیسلامیەكان

لە بەرواری ٢٠٢١/١٠/٢٤ لە هۆتێلی هەولێر پلازا بە ئامادەبوونی نوێنەرانی زانكۆی سەڵاحەددین، كە پێك هاتبوون لە بەڕێزان دكتۆر ئیدریس قادر باڵەك ڕاگری كۆلێژی زانستە ئیسلامیەكان، دكتۆر كمال یابە بەرپرسی هۆبەی یاسایی زانكۆ و بەڕێز ئەندازیار عبدالستار لە بیناكاری زانكۆ بە ژداربوون لە كردنەوەی تەندەری درووستكردنی بینایەی كۆلێژی زانستە ئیسلامیەكان كە بە سەرپەرشتی كۆمپانیای ڕاوێژكاری العبید […]

photo_2021-09-01_23-36-29
کۆبوونەوەی مامۆستایانی کۆلێژ بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ ساڵى نوێی خوێندن

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢١/٩/١ بە ئامادەبوونی ڕاگری کۆلێژ (د. ئیدریس قادر باڵەک) و یاریدەدەری ڕاگر (د. زیاد ئیسماعیل خۆرانی) کۆبوونەوەیەک بە بەشداری مامۆستایانی سەرجەم بەشەکانی کۆلێژ سازکرا. کۆبوونەوەکە بە مەبەستی ئامادەکاری بوو بۆ وەرزی نوێی خوێندن، لە کۆبوونەوەکەدا قسەوباس لەبارەی چۆنیەتی دەستپێکردنەوەی ساڵی خوێندن کرا وبیر وبۆچوون وپێشنارەکان لەلایەن مامۆستایانەوە خرایە بەر باس، بە ئامانجی باشتر […]

photo_2021-08-16_10-34-09
ڕاگرایەتی كۆلێژی زانستە ئیسلامیەكان دەستخۆشی لە بەڕێز پڕۆفیسۆر دكتۆر عادل شێروانی دەكات

بە ناوی خودای گەورەو میهرەبان بابەت: دەستخۆشی و پیرۆزبایی سڵاوو ڕێز.. بە ناوی ڕاگرایەتی كۆلێژی زانستە ئیسلامیەكانەوە دەستخۆشی لە برای بەڕێزمان پڕۆفیسۆر دكتۆر عادل شێروانی دەكەین بە بۆنەی ئەوەی لە ماوەی ڕابردودا لە سەرۆكایەتی بەشی شەریعە بە شێوەیەكی باش كارەكانی بەڕێوەبرد، وە هیوای سەركەوتنی بۆ دەخوازین. وە دەستخۆشیمان و پیرۆزباییمان بۆ برای بەڕێزمان پڕۆفیسۆری یاریدەدەر […]

photo_2021-04-06_18-48-37
كردنەوەی دووەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتی لە ژێر ناونیشانی ( الامام حسن العسكري إرث النبوة والامامة)

ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری ٢٠٢١/٤/١ شاندی زانكۆی سەڵاحەددین بە نوێنەرایەتی بەڕێز سەرۆكی زانكۆ پڕۆفیسۆر دكتۆر جوهر فتاح، بەژداربوون لە كردنەوەی دووەمین كۆنفرانسی نێو دەوڵەتی لە ژێر ناونیشانی ( الامام حسن العسكري إرث النبوة والامامة) كە لە ژێر چاودێری (العتبة العسكرية) سازكرا، وە لە لایەن (دار تراث سامراء) وزانكۆی بەغداد ڕێكخرابوو بە هاوبەشی (٢٤) بیست و […]