سەرەدانی بەرێز وەزیری خوێندنی باڵا و سەرۆکی زانکۆ بۆ کولێژی زمان

ئەمڕۆ یەک شەممە ۲۰۲۱/٦/۱۳ بەڕێز (د. ئارام محمد قادر) وەزیری خوێندنی بالا و توێژینەوەی زانستی بەمەبەستی بەسەرکردنەوەی تاقیکردنەوەکانی خوێندنی باڵا، بەیاوەری بەڕێزان بەڕێوەبەرە گشتیەکانی وەزارەت و بەڕێز سەرۆکی زانکۆی سەلاحەددین(پ.د. جەوھەر فەتاح سعید) و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ، سەردانی کۆلێژی زمانیان کرد، لەلایەن بەڕێز (پ.ی.د. عاطف فرهادى ) ڕاگری کۆلێژ پێشوازییان لێکرا ، دواتر ھۆلەکانی تاقیکردنەوەی خوێندنی بالا- ماستەری بەشەکانی زمانی کوردی ، زمانی عەرەبی ، زمانی ئینگلیزی وزمانی فارسییان بەسەرکردەوە ، ھەروەھا سەردانی ھەردوو لێژنەی تاقیکردنەوەی خوێندنی بالا و بەکەلۆریۆسیان کرد، دەستخۆشی لە سەرۆک وئەندامانی هەردوو لێژنەکە کرد کە سەرکەوتوانە لەم بارە ناهەموارەی پەتای کۆڕۆنا و سەختی باری دارایی کارەکانیان بەڕێک و پێکی بەڕێوەبردووە، دواتر لەسەر داواکاری بەڕێز ڕاگری کۆلێژ ڕەزامەندی دەربڕی سوپاس و پێزانینی خۆی و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاراستەی هەردوو لێژنەی ناوبراو و سەرۆک بەشە بەڕێزەکان بکات.

Leave a comment