بەئامادەبوونی بەڕێز دكتۆر ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردە بەرێز ڕاگرى كۆلێژی زمان بەشداری کرد لە کۆ فرانسی ھەڵسەنگاندنی کتێبی ئەلفبێی کوردی بۆ پۆلی یەکەمی بنەڕەتی.

‎ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێکەوتی ١٢/ ٥/ ٢٠٢٢  

‎بەئامادەبوونی بەڕێز دكتۆر ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردە و ژمارەیەك لە ڕاوێژكار وبەڕێوەبەری گشتی و سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی لەگەڵ بەڕێزان پ.د. عەبدوڵڵا حوسێن ڕەسول و پ.د. سەباح ڕەشید قادر بەشداریمانکرد لە کۆنفرانسی ھەڵسەنگاندنی کتێبی ئەلفبێی کوردی بۆ پۆلی یەکەمی بنەڕەتی ئیبراهیم ئەمین باڵدار کە لەلایەن د. فەریاد فازیل عومەر لە ساڵی ٢٠٠٨ ەوە دووبارە چاپکراوەتەوە. 

کۆنفرانسەکە لە کاتژمێر ٩:٣٠ بەیانی دەستیپێکرد و لە کاتژمێر ٦ی ئێوارە تەواو بو.

بەهیوای پێداچونەوە بە پڕۆگرامەكانی خوێندنی بابەتی زمان وئەدەبی كوردی لەگشت قۆناغەكانی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە، بەتایبەت قۆناغی یەكەمی بنەڕەتی 

‎بەسود وەرگرتن لە كتێبەكانی ئیبراهیم ئەمین باڵدار ، عەبدوڵڵا سوور، د. فەریاد فازڵ و كتێبی خوێندنی كوردی پۆلی یەكەمی بنەڕەتی كەلەلایەن لێژنەیەكەوە داندراوە، 

‎لەوانەش گرنگتر سوود وەرگرتن لە ئەزمونی ئەو مامۆستا بەڕێزانەی كەساڵانێكی زۆرە ئەم كتێبانەی سەرەوەیان لە قۆناغی یەكەمی بنەڕەتی گوتوەتەوە. 

دەستخۆشی لە جەنابی وەزیری پەروەردە كاك دكتۆر ئالان و برای بەڕێزم مامۆستا بوڕهان ئەرگوشی دەكەم كە ئەم كۆنفڕانسەیان ڕێكخست و مامۆستایانی زانكۆشیان بانگكرد.

هیوادارین كاری هاوبەشی زیاتر لەنێوان وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا ئەنجامبدرێت بۆ پێشخستنی پەروەردە و خوێندن لەكوردستانی خۆشەویست.

 

Leave a comment