سەرۆكی نوێی بەشی زمانی ئینگلیزی دەستبەكاربوو

ئەمڕۆ یەك شەممە ڕێككەوتی ٢٠٢٢/٤/١٠ بەڕێز پ.ی.د. عاطف فەرهادی ڕاگری كۆلێژی زمان فەرمانی دەستبەكاربوونی بەڕێز د. سەنگەر عوسمان وەك سەرۆكی بەشی زمانی ئینگلیزی بەئامادەبوونی بەڕێز م. تەڵعەت تاهیر یاریدەدەری ڕاگر و مامۆستایانی بەشی ناوبراو واژووكرد.

هیوای سەركەوتنی بۆ خواست و پاڵپشتی ڕاگرایەتی بەمەبەستی پێشخستنی بەشی ناوبراو بۆ سەرۆكی نوێی بەشی زمانی ئینگلیزی دوپاتكردەوە.

هەروەها سوپاس و پێزانینی بەڕێز سەرۆكی زانكۆی پێشكەش بە بەڕێز پ.ی.د. لەنجە عەبدولڕەزاق كرد بەرامبەر بەڕاپەڕاندنی ئەركی سەرۆكایەتی بەشی زمانی ئینگلیزی بەوەكالەت لەماوەی ڕابردوودا.

Leave a comment