پێشوازی کردن له بەرێز كلێمنس سێمتنەر کونسوڵی گشتی کونسڵگەری گشتی ئەڵمانیا له لایەن بەرێز د.عاطف فەرهادی راگری کولیژ و به ریز د.لەنجه عبدالرزاق دباغ سەرۆکی بەشی زمانی ئەڵمانی

لەم دیدارەدا بەرێز د.عاطف فەرهادی سوپاسی بەرێزیانی کرد بەرامبەر خەمخۆری و بەدواداچونی بەردەوامی بەڕێزیان بۆ بەشی زمانی ئەڵمانی و ئاستی قوتابیانی ئەم بەشە.
هەرەوها داوای لە بەرێزیانی کرد بەردەوام بن لەسەر هاوكارێكردنی بەشی ناوبراو لەڕووی دابینكردنی كتێب و سەرچاوە و كونسڵگەری ببێتە پردێك بۆ پتەوكردنی پەیوەندی نێوان زانكۆی سەلاحەدین و زانكۆكانی ئەڵمانیا و پەیوەندییەكان فراوانبكرێت و جگە لە بەشی ئەڵمانی بەشەكانی تری كۆلێژی زمان و تەواوی زانكۆی سەلاحەدین بگرێتەوە.
‎بەتایبەت لە بابەتی سكۆلەرشیپی حكومەتی ئەڵمانی بۆ خوێندن لە ئەڵمانیا، دەرچوانی بەشی ئەڵمانی و گشت بەشەكانی كۆلێژی زمان و زانكۆی سەلاحەدین لێی سوودمەند بن.

‎لەكۆتایی دیدارەكە بەڕێزیان سوپاسی ڕاگرایەتی كۆلێژی زمان و سەرۆكایەتی بەشی ئەڵمانیان كرد بۆ ئەم پێشوازییە گەرمە و بەڵێنیان دا هەرچی لەتوانایاندا بێت بۆ بەشی ناوبراو و كۆلێژی زمان ئەنجامی بدەن

Leave a comment