کۆلێژى زمانى زانکۆى سەڵاحەدین، بەبۆنەى سەرى ساڵى چینى فیستڤاڵێکى ئەنجامدا

 

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٢/٢/١٤، بەئامادەبوونى بەڕێزان د.هێمن هەورامى، جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان ، د. ئارام محه‌مه‌د قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ، نى روو چى، کونسڵى گشتیى چین لە هەولێر ، مامۆستا ئەحمەد کانى، بەرپرسى لقى دووی پارتى دیموکراتى كوردستان ، ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر ، پ.ی.د . كامەران یونس سەرۆکى زانکۆى سەلاحەدین ، موسی ئەحمەد سەرۆكی دەزگای خێرخوازی بارزانی ، سكرتێری یەكێتی قوتابی كوردستان و ژمارەیەکى زۆر لە بەرپرسانی حكومی وحزبی و ژمارەیەك لە سەرۆك زانكۆ و ڕاگر و مامۆستایان و قوتابیان، بەبۆنەى سەرى ساڵى چینى بەشى زمانى چینى لە کۆلێژى زمانى زانکۆى سەڵاحەدین فیستڤالێکى کەلتوورى کوردى-چینى ئەنجامدا.

لە ڤیستیڤاڵەکەدا جگە لە پێشکەشکردنى چەند وتارێک، خەڵات بەسەر قوتابییە یەکەمەکانى بەشى زمانى چینى کۆلێژى زمان دابەشکرا، پاشان چەند چالاکیەکى هونەرى و نمایشى جل و بەرگى چینى و نمایشى شمشێربازى پێشکەشکرا.

 

Leave a comment