کونسڵگەری گشتی چین لەهەولێر دیاری پێشکەش بە بەڕێز پ۰ی۰د۰ عاطف فەرهادی ڕاگری کۆلێژی زمان کرا.

ئەمڕۆ دووشەممە ڕێكەوتی ٢٠٢٢/١/٣١كونسڵگەری گشتی چین لەهەولێر بەبۆنەی ساڵی نوێی چینی (ساڵی پڵینگ) لەڕێگەی مامۆستا (خوو) وەوە ئەم دیارە جوانانەیان پێشكەش كردم سوپاس بۆ بەڕێز (نی ڕووچی) كونسڵی گشتی و تەواوی كارمەندانی كونسڵگەری ناوبراو .بەهیوای ساڵێكی پڕ لە خۆشی و شادی بۆ هەموولایەك .

وەزیرى هەرێم لە گەڵ شاندى یاوەرى سەردانى کۆلێژى زمانى کرد

ئەمڕۆ دووشەم ڕێکەوتی ٢٤-١-٢٠٢٢ ئایدن مەعروف ، وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکان لەگەڵ شاندی یاوەری سەردانی ڕاگرایەتی کۆلێژی زمانی زانکۆی سەلاحەدینی کرد و لەپای ھاوکاری بەردەوام و ھەماھەنگیان لەگەڵ بەشی زمانی تورکی خەڵاتی ڕێزلێنانی بە پ.ی.د. عاطف عبداللە فەرھادی ڕاگری کۆلێژی زمانی زانکۆی سەلاحەددین بەخشی