FB_IMG_1655921410061
ئەندامانی ئەنجومەنی كۆلێژ سەردانى سەرۆكی زانكۆی سەلاحەدین و زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر وزانكۆی بەیانيان كرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێكەوتی ٢٠٢٢/٦/٢٢ بەیاوەری بەڕێزان ئەندامانی ئەنجومەنی كۆلێژ ، بەبۆنەی دەستبەكاربوونی هەرسێ سەرۆكی زانكۆی سەلاحەدین و زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر وزانكۆی بەیان سەردانی هەرسێ زانكۆی ناوبراومان كرد. سەرەتا سەردانی بەڕێز پ.ی.د. كامەران یونس سەرۆكی زانكۆی سەلاحەدینمان كرد و قەڵغانی پیرۆزباییمان بەناوی ئەنجومەنی كۆلێژ پێشكەشی بەڕێزیان كرد. دواتر سەردانی بەڕێز پ.د. ئەحمەد دزەیی سەرۆكی زانكۆی بەیانمان […]

FB_IMG_1655760574145
كتێبخانەی كۆلێژی زمان دووبارە بەناوی پ.د. محەمەد مەعروف فەتاحكتێبخانەی كۆلێژی زمان دووبارە بەناوی پ.د. محەمەد مەعروف فەتاح دەکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە ڕێكەوتی ٢٠٢٢/٦/٢٠ بەبۆنەی دوازدەمین ساڵیادی كۆچی دوایی پرۆفیسۆر د. محەمەد مەعروف فەتاح ناسراو بە (حەمەی مارف) بەئامادەبوونی خانەوادەی مامۆستای كۆچكردوو و ژمارەیەكی زۆر لە مامۆستا وفەرمانبەر وقوتابی و میوانان ، كتێبخانەی كۆلێژی زمان دوای جیاكردنەوەی لە كتێبخانەی كۆلێژی ئاداب وەك وەفایەك بۆ مامۆستای هەمووان، دووبارە بەناوی مامۆستای كۆچكردومان ناونایەوە.  هەروەها لەپای پێشكەشكردنی ژمارەیەكی […]

FB_IMG_1655662070818
بەئامادەبوونی خانەوادەی خوالێخۆشبوو مام حەمید و ژمارەیەكی زۆر لە مامۆستا و فەرمانبەر و قوتابیان یادی مام حەمیدی ماندونەناسمان بەرز ڕاگرت.

ئەمڕۆ یەك شەممە ڕێكەوتی ٢٠٢٢/٦/١٩ لەكۆلێژی زمان ، بەئامادەبوونی خانەوادەی خوالێخۆشبوو مام حەمید و ژمارەیەكی زۆر لە مامۆستا و فەرمانبەر و قوتابیان یادی مام حەمیدی ماندونەناسمان بەرز ڕاگرت. وەك وەفایەك بۆ خەبات و ماندوبوونی مام حەمید ، هۆڵێكمان لە هۆڵەكانی خوێندن بەناوی بەڕێزیان كرد. پێم وایە ڕۆڵی خزمەتگوزار و فەرمانبەرانی خۆشەویست بەهیچ شێوەیەك لەڕۆڵی مامۆستایانی […]

ئاگاداری

قوتابیانی دەرەکی کۆلێژی زمان ئاگاداردەکەینەوە ئەوانەی پاکانەئەستۆیان تەواوکردوە و کودیان وەرنەگرتوەتەوە بۆئەوی بارگرانیان بۆدرووست نەبێت و پێویست بەوەنەکات لەشارەکەی خۆیەوە دووبارە سەردانی کۆلێژ بکات؛ بۆ وەرگرتنەوەی کۆد؛ بەڕێز ڕاگری کۆلێژ بڕیاریدا ژمارە تەلەفۆنێک تەرخان بکات بۆ ناردنی پاکانەئەستۆ و وەرگرتنەوەی کۆد۰تێبینی: لەڕێگەی ڤایبەرەوە ناوی سییانی و قۆناغ و بەش و پاکانەئەستۆ بۆژمارەی بەڕێز مامۆستا مەریوان […]