كۆلێژى زمان (College of Language) 

        كۆلێژى زمان یەكێكە لە كۆلێژەكانی زانكۆی سەلاحەددین كە لە ساڵى 2005 دامەزراوە ، پێشتر بەشێك بووە ، لە كۆلێژى ئادابى هەمان زانكۆدا. لەو كاتەوە ، تاوەكو ئێستا بە بەردەوامی كۆلێژەكەمان وەكو دەزگایەكى كاریگەر ڕۆڵى خۆى بینیوە وتوانیویەتى پەیوەندییەكی قووڵ لە رێگای زمانەوە لەگەڵ وڵاتان دروست بكات ، زمان لەگەڵ پێشكەوتنی سەردەم و گرینگی دانى ولآت ، بە زانست و زمانەكان ، دەرگاى كراوەیە ، بۆ فێرخوازى زانستى زمانەكانى دیكەى جیهان ، لە ئێستادا ئەم كۆلێژە لە حەوت بەش پێكهاتوە، كە بەشەكان بە پێى ساڵى دامەزراندنیان بریتین لە

بەشی (زمانى كوردى 1971 ، زمانى عەرەبى 1976 ، زمانى ئینگلیزى 1985، زمانى فارسى 1998، زمانى فەرەنسى 2004 ، زمانى توركى 2008 ، زمانى ئەلمانى 2011 )ونووسینگەى ڕاوێژكارى زمان وەرگێران

كۆلێژى زمــان بە بەردەوامی هەوڵى داوە ، لە پەیوەندى زانستـى دا بێت لەگەڵ زانكۆكانى دیكەى جیهـانی وەك ( زانكۆى لایبزیگى ئەلمانى ، زانكۆكــانى فەرەنسا ، زانكۆكـانى ئێران ، زانكۆكانى توركى ، زانكۆى عەین شەمس لە میسر، زانكۆى الهاشمى لە ولآتى ئەردەن ) ، یەكیكى دیكە لە كارەكانى كۆلێژى زمان ئەوەیە ، كە توانیویەتى ئەو پردە بێت لە نێوان ناوەندى ئەكادیمى وناوەندە ڕۆشنبیریەكان و خەڵكدا ، لە ماوەى ئەم یەك دوو ساڵەدا چەندین چالاكى هاوبەش لە سەنتەر و ناوەندە ڕۆشنبیریەكانەوە هێنراوەتە ناو كۆلێژى زمان و قوتابیان سوودمەند بوون لێیان ، سەرەڕاى ناوەوە و دەرەوەى هەرێمیش بە مەبەستى خۆ پڕ مەعریفەكردنى زیاتر، بۆ خزمەتى كۆلێژ و كۆمەڵگا.

كۆلێژی زمان، بەردەوام لە هەوڵی ئەوەدایە كە بەشى نوێ لەم كۆلێژە بكرێتەوە ، بۆ ئاشناكردن وشارەزا پەیدا كردن و فێربوونى نەوەى كورد بەم زمانانە ولە رێگای ئەم زمانانەش نەتەوەى كورد و مێژووى پڕ لە سەروەرى ئەم گەلە بە گشت نەتەوەكانى دیگەى جیهان بگەیەنین

ناوی مامۆستایانی بەشی کوردی

ناوی مامۆستایانی بەشی عەرەبی

ناوی مامۆستایانی بەشی ئینگلیزی

ناوی مامۆستایانی بەشی فارسی

ناوی مامۆستایانی بەشی فەرەنسی

ناوی مامۆستایانی بەشی تورکی

ناوی مامۆستایانی بەشی ئەڵمانی

Photographs of Graduates 2018-2019