viber_image_2022-04-24_16-09-18-510
کۆنفرانسی باشتری پڕۆژەی دەرچوون و پۆستەری ئەکادیمی لە کۆلێژی زمان

کۆلیژی زمان هەڵدەستیت بە ئەنجامدانی کۆنفرانسی باشترین پڕۆژەی دەرچوون و پۆستەری ئەکادیمی لەسەر ئاستی کۆلێژ. بەو بۆنەیەوە خۆشحال دەبین بە ئامادەبوونی میوانان و  زانست دۆستان. کارنامەی کۆنفرانس بەم شێوەی خوارەوە دەبێت کاتژمێر١٠ی بەیانی دەستپێکی کۆنفڕانس وتاری بەرپرسی دڵنییایی جۆری کۆلیژ وتاری بەڕێز ڕاگری کۆلیژ وتاری بەڕێز بەرێوەبەری دڵنییایی جۆری سەرۆکایەتی زانکۆی سەلاحەددین کاتژمێر ١٠:٢٠ خوولەک  […]

FB_IMG_1652687513380
ئامادەبوونی بەڕێز پ.ی.د. عاطف فەرهادی ڕاگری كۆلێژی زمان و بەڕێزان پ.د. نەبیل عادل بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری زانكۆی سەلاحەدین كۆنفڕانسی (باشترین پڕۆژەی دەرچوون و باشترین پۆستەری ئەكادیمی)

ڕۆژی دووشەممەی ڕێككەوتی ٢٠٢٢/٤/٢٥ بە ئامادەبوونی بەڕێز پ.ی.د. عاطف فەرهادی ڕاگری كۆلێژی زمان و بەڕێزان پ.د. نەبیل عادل بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری زانكۆی سەلاحەدین و م.تەڵعەت تاهیر یاریدەدەری ڕاگر و سەرۆك بەش و مامۆستا و قوتابیانی كۆلێژی زمان ، كۆنفڕانسی (باشترین پڕۆژەی دەرچوون و باشترین پۆستەری ئەكادیمی) قۆناغی یەكەم و چوارەم بەڕێوەچوو، لەلایەن لێژنەیەكی شارەزا، باشترین […]

FB_IMG_1649616248818-1
سەرۆكی نوێی بەشی زمانی ئینگلیزی دەستبەكاربوو

ئەمڕۆ یەك شەممە ڕێككەوتی ٢٠٢٢/٤/١٠ بەڕێز پ.ی.د. عاطف فەرهادی ڕاگری كۆلێژی زمان فەرمانی دەستبەكاربوونی بەڕێز د. سەنگەر عوسمان وەك سەرۆكی بەشی زمانی ئینگلیزی بەئامادەبوونی بەڕێز م. تەڵعەت تاهیر یاریدەدەری ڕاگر و مامۆستایانی بەشی ناوبراو واژووكرد. هیوای سەركەوتنی بۆ خواست و پاڵپشتی ڕاگرایەتی بەمەبەستی پێشخستنی بەشی ناوبراو بۆ سەرۆكی نوێی بەشی زمانی ئینگلیزی دوپاتكردەوە. هەروەها سوپاس […]

FB_IMG_1649613037059
سەرۆكی نوێی بەشی زمانی فەڕەنسی دەستبەكاربوو

ڕۆژی دووشەممەی ڕێككەوتی ٢٠٢٢/٤/٤ بەڕێز پ.ی.د. عاطف فەرهادی ڕاگری كۆلێژی زمان فەرمانی دەستبەكاربوونی بەڕێز د. قارەمان وەك سەرۆكی بەشی زمانی فەڕەنسی بەئامادەبوونی بەڕێز م. تەڵعەت تاهیر یاریدەدەری ڕاگر و مامۆستایانی بەشی ناوبراو واژووكرد. هیوای سەركەوتنی بۆ خواست و پاڵپشتی ڕاگرایەتی بەمەبەستی پێشخستنی بەشی ناوبراو بۆ سەرۆكی نوێی بەشی زمانی فەڕەنسی دوپاتكردەوە.

FB_IMG_1648656013292
بەڕێز پ.ی.د. عاطف عەبدوڵڵا فەرهادی ڕاگری كۆلێژی زمان، پێشوازی لەبەرپرسی ڕێكخراوی دادی ئەڵمانی لەعیڕاق و ئوردن كرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێكەوتی ٢٠٢٢/٣/٣٠ بەڕێز پ.ی.د. عاطف عەبدوڵڵا فەرهادی ڕاگری كۆلێژی زمان ، بەئامادەبوونی بەڕێزان پ.ی.د. لەنجە عەبدولڕەزاق سەرۆكی بەشی زمانی ئەڵمانی و مامۆستایانی بەشی ناوبراو پێشوازی لە بەڕێز بنیامین شمایلینگ بەرپرسی ڕێكخراوی دادی ئەڵمانی لەعیڕاق و ئوردن كرد.سەرەتا بەڕێزیان بەخێر هاتنی بەڕێز شمالینگ كردو سوپاسی ئەو هاوكارییە بەردەوامانەی ڕێكخراوی ناوبراو كرد لەسەرەتای كردنەوەیدا تاوەكو […]

FB_IMG_1646933056211
بەبۆنەی ڕۆژی جلك و بەرگی كوردی بەڕێز لاوەند دزەیی بەرپرسی ناوچەی ئاسۆ و بەڕێز پ.ی.د. عاطف فەرهادی ڕاگری كۆلێژی زمان پێشنگایەكی وێنەكێشانیان لەگۆڕەپانی كۆلێژدا كردەوە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕێككەوتی ٢٠٢٢/٣/١٠ بەبۆنەی ڕۆژی جلك و بەرگی كوردی بەڕێز لاوەند دزەیی بەرپرسی ناوچەی ئاسۆ و بەڕێز پ.ی.د. عاطف فەرهادی ڕاگری كۆلێژی زمان ؛ بەئامادەبوونی بەڕێزان م. تەڵعەت تاهیر یاریدەدەری ڕاگر و سەرۆكی بەشەكانی كۆلێژی زمان ، پێشنگایەكی وێنەكێشانیان لەگۆڕەپانی كۆلێژدا كردەوە كە وێنەکان لەلایەن قوتابیانی كۆلێژ كێشرابوون، هەروەها سوپاس و پێزانینی بەڕێز […]

FB_IMG_1646748517080
له ڕۆژی جیهانی ئافره‌تان به‌ڕێز ڕاگری كۆلێژى زمان (پ.ی.د.عاطف عه‌بدوڵڵا فه‌رهادی) پیرۆزبایی لە مامۆستا و فەرمانبەر و قوتابیانی ئافرەت كردو سوپاس و پێزانینی پێشكەش بە مامۆستایانی ئافرەت كرد

ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتی ۲۰۲۲/۳/۸ به‌ بۆنه‌ی (8) ئازار ، ‌ ڕۆژی جیهانی ئافره‌تان، به‌ڕێز ڕاگری كۆلێژ (پ.ی.د.عاطف عه‌بدوڵڵا فه‌رهادی) بەئامادەبوونی بەڕێز یاریدەدەری ڕاگر م. تەڵعەت تاهیر و بەڕێز بەرپرسی خۆیەتی مەریوان محمد زیاد سەردانی هۆڵەكانی خوێندن و سەرۆكایەتی بەشەكانی كرد ٫ پیرۆزبایی لە مامۆستا و فەرمانبەر و قوتابیانی ئافرەت كردو سوپاس و پێزانینی پێشكەش بە […]

viber_image_2022-03-07_21-16-15-270
بەڕێز پ.ی.د. عاطف عبداللە فەرهادی ڕاگری کۆلێژی زمان خولی (شەتڕەنج) ی بۆ قوتابیانی كۆلێژی زمان كردەوە

ڕۆژی یەک شەممەی ڕێککەوتی ۲۰۲۲/۳/٦ بەڕێز پ.ی.د. عاطف عبداللە فەرهادی ڕاگری کۆلێژی زمان، بەبۆنەی یادەكانی ئازار ونەورۆز خولی (شەتڕەنج) ی بۆ قوتابیانی كۆلێژی زمان كردەوەكە لەلایەن یەكەی وەزشی كۆلێژ ڕێكخرابوو.

viber_image_2022-03-07_20-58-51-312
ڕاگری كۆلێژی زمان خولی فێربوونی زمانی چینی بۆ قوتابیانی كۆلێژی زمان كردەوە

ئەمڕۆ دووشەممە ڕێكەوتی ٢٠٢٢/٣/٧ بەڕێزپ.ی.د. عاطف فەرهادی ڕاگری كۆلێژی زمان خولی فێربوونی زمانی چینی بۆ قوتابیانی كۆلێژی زمان كردەوە،كە لەلایەن سەرۆكایەتی بەشی زمان چینییەوە ڕێكخراوە.جێی ئاماژەیە خولەكە بەخۆڕاییە و ماوەی دوومانگ دەخایەنێت و وانەكان لەلایەن مامۆستایانی بەڕەگەز چینی دەگوترێتەوە. دەستخۆشی لەمامۆستایانی بەڕێز و بەڕێزان د. بارزان سەرۆكی بەشی ناوبراو و م.ی. شاهۆ بڕیاردەری بەش دەكەین […]