پەرەپێدانی پرۆگرامەکانی بەشەکانی یاسا

رۆژی سێشەممە رێکەوتی 16/10/2018 لە کۆلێژی یاسای زانکۆی سەلاحەددین ۆرک شۆپی پەرەپێدانی پرۆگرامەکانی بەشەکانی یاسا ئەنجام درا بەسەرپەرشتی سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی باڵای دانانی پرۆگرام و پلانی سیستەمی پێنج ساڵی خوێندنی یاسا کە بە هاوبەشی نێوان زانکۆی سەلاحەددین و زانکۆی سلێمانی و زانکۆی دهۆک و زانکۆی سۆران و زانکۆی راپەرین زانکۆی کۆیە و زانکۆی هەلەبجە ئەم ورک شۆپە رێک خرا. لە سەرەتاوە ووتەی بەخێرهاتن و ئامانج لە ئەنجام دانی ئەم ورک شۆپە لە لایەن بەرێز (پ. ی. د. کاوان اسماعیل) ڕاگری کۆلێژی یاسای زانکۆی سەلاحەددین و سەرۆکی لیژنەی باڵای دانانی پرۆگرام و پلانی سیستەمی پێنج ساڵی خوێندنی یاسا پێشکەش کرا، پاشان تەوەرەکانی ورک شۆپەکە لە لایەن بەرێز (پ. ی. د. دانا عبدالکریم) ڕاگری کۆلێژی یاسای زانکۆی سلێمانی و ئەندامی لیژنەی باڵای دانانی پرۆگرام و پلانی سیستەمی پێنج ساڵی خوێندنی یاسا روون کرایەوە، پاشان دەست کرا بە ئەنجام دانی ورک شۆپەکە بە ئامادەبوونی سەرۆک بەشەکان و مامۆستایانی زانکۆکانی ئاماژە پێ کراو کاتژمێر (٦) ی ئێوارە ورک شۆپەکە کۆتایی هات.

 

Leave a comment