میكانیزمه‌كانی پته‌و كردنی و به‌هێز كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ ده‌ره‌كییه‌كان

 

رۆژی سێ شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 13/2/2018 كاتژمێر 11:00 ی به‌یانی له‌ كۆلێژی یاسا و زانسته‌ سیاسییه‌كان زانكۆی سه‌لاحه‌ددین / هه‌ولێر.
ریزدار (د. هوشیار زێباری) ئه‌ندامی مەكته‌بی سیاسی پ.د.ك سه‌ردانی كۆلێژی یاسای كرد و له‌لایه‌ن به‌رێز (پ.ی.د. كاوان اسماعیل ابراهیم) ڕاگری كۆلێژو نوێنه‌ری قوتابیان و سه‌رجه‌م مامۆستایان پێشوازی لێ كرا.. دواتر، له‌ درێژه‌ی كارو چاڵاكییه‌كانی لێژنه‌ی نوێنه‌رایه‌تی قوتابیانی كۆلێژی یاسا و زانسته‌ سیاسییه‌كان سمیناریك سازكرا له‌لایه‌ن رێزدار (د.هوشیار زیباری) ئه‌ندامی مەكته‌بی سیاسی پ.د.ك له ژێر ناونیشانی (میكانیزمه‌كانی پته‌و كردنی و به‌هێز كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ ده‌ره‌كییه‌كان- هه‌رێمی كوردستان) سه‌ره‌تای سمیناره‌كه‌ ، به‌دقیقه‌ك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی كوردستان ده‌ستی پێ كردو دواتر له‌لایه‌ن (پ.ی.د.كاوان اسماعیل ابراهیم) ڕاگری كۆلێژ وته‌ی به‌خێر هێنانی پێشكه‌ش كردو دواتر له‌لایه‌ن به‌رێز (محسن زێباری) نوێنه‌ری قوتابیانی كۆلێژ وته‌یه‌ك پێشكه‌ش كراو دواتر له‌لایه‌ن به‌رێز (هاكار بهرام) به‌رپرسی نوسینگه‌ی قوتابیان وتەیه‌ك پێشكه‌ش كراو دواتر له‌لایه‌ن (پ.ی.د.مستەفا ) یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بو کارو باری زانستی دیاری ئارامی زانكۆی سه‌لاحه‌ددین پێشكه‌ش به‌میوانی كرد و دواتر له‌لایه‌ن (د.شمال حسین) ی. راگری کولیژ باسی له‌بابه‌ته‌كه‌ كردو به‌خێرهاتنی به‌رێزیان كرد.
دواتر له‌لایه‌ن رێزدار (د.هوشیار زێباری) سمیناره‌كه‌ پێشكه‌ش كرا و باسی له‌ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ و ناوه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان كردو دواتر به‌ پرسیار و وه‌لام كۆتایی به‌سمیناره‌كه‌ هات.

Leave a comment