بەشداری کردنی کۆلێژەمان لە ڤستڤاڵی قوتابخانەی شوەیفاتی نیودەڵەتی لە خولی تۆپی باسکە

تیپی باسکەی کۆلیژەکەمان بووە پاڵەوانی فیستیڤاڵی قوتابخانەی شوەیفاتی نیودەوڵەتی

ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی راگری کۆلێژ و یاریدەدەری راگر لە فیستڤاڵی ساڵانەی قوتابخانەی شوەیفاتی نێودەوڵەتی، تیپی باسکەی کچانی کۆلیژەکەمان توانی ببێتە پاڵەوانی خولی باسکەی کچانی فیستیڤاڵەکە دوای بردنەوەی دوو یاریی له خولەکە کە چوار تیپ بەشداریان کردبوو.

بە ناوی راگرایەتی کۆلیژ سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی دەستەی سەرپەرشتیار و راهێنەران و سەرجەم یاریزانانی کۆلیژەکەمان دەکەین کە توانیان ببنە پاڵەوانی خولەکە.

جێگاى باسە چوار تیپ بەشدار بوو لە خولەکە ماوەى خولەکە ١٤\٥\٢٠٢٢

راگەیاندنی کۆلێژ …….