خانەنشین م.شێروان سعيد

ئەمڕۆ کۆلێژەکەمان بە بۆنەی خانەنشین بوونی ماڵئاوایی لە یەکێک لە مامۆستا دڵسۆزەکانی بەرێز (م.شێروان سعيد) کرد، راگرایەتی کۆلێژ لە مەراسیمەک کە شایستە بێت بۆ خزمەتی بەرێزیان، سوپاس و پێزانینی خۆی لە لایەن راگری کۆلێژ و یاریدەدەری راگر پێشکەش بە بەرێزیان کرد. لە بەشێکی تری مەراسیمەکە بەشێک لە مامۆستایانی کۆلیژەکەمان گوڵ دیاریان بێشکەش بە مامۆستا کرد.لەکۆتایی مەراسیمەکە راگری کۆلێژ، کەوا زۆربەی لە ئامادەبووان قوتابی بەرێزیان بوون، بەناوی راگرایەتی کۆلێژ ھیوای تەندروستیەکی باشی بۆ مامۆستا خواست.

راگەیاندنی کۆلێژ ………