ئه‌نجومه‌نی كۆلێژ
كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی جه‌سته‌یی و زانسته وه‌رزشیه‌كان
كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی جه‌سته‌یی و زانسته وه‌رزشیه‌كان یه‌كێكه له كۆلێژه گرنگ و پربایه‌خه‌كانی زانكۆی سه‌لاحه ددین وبه (دایكی كۆلێژه وه‌رزشیه‌كانی كوردستان ) ناسراوه ، سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی رێبازی وه‌رزشی ئه‌و كۆلێژه سالی 1989 بوو كاتێ وه‌ك به‌شێك له كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی زانكۆی سلاحه‌ددین ده‌ستی به‌كاری زانستی خۆی كرد‌و تا ساڵی 1998 له‌و كاته‌وه بووه كۆلێژێكی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی سه‌ر به‌خۆ ئه‌و قوتابیانه‌ى تاكو ئیستا له‌خویندنى (به‌كالوریوس ) له كۆلیژه وه‌رگیراون :
سالى خوێندن | ژماره‌ى قوتابیان | سالى خوێندن | ژماره‌ى قوتابیان |
1998-1999 | 18 | 2007-2008 | 115 |
1999-2000 | 20 | 2008-2009 | 152 |
2000-2001 | 47 | 2009-2010 | 125 |
2001-2002 | 49 | 2010-2011 | 152 |
2002-2003 | 72 | 2011-2012 | 145 |
2003-2004 | 67 | 2012-2013 | 161 |
2004-2005 | 67 | 2013-2014 | 140 |
2005-2006 | 111 | 2014-2015 | 172 |
2006-2007 | 154 | 2015-2016 | 165 |
بۆ پركردنه‌وه‌ى كه‌لێنى بروانامه‌ى به‌رزو پشت به خۆبه‌ستن له سالى (1996) یشه‌وه‌و ده‌ستكراوه به وزه‌رگرتنى قوتابیان له خوێندنى باڵا / ماسته‌ر وه له سالى (1999) وه ده‌ستكراوه به وه‌رگرتنى قوتابیانى له‌خوێندنى باڵا دكتورا. له‌سه‌ره‌تادا ئه‌و كۆلیژه ته‌نها بریتى بوو له‌به‌شى گشتى په‌روه‌رده‌ى وه‌رزش به‌لام ئیستا (2) لقى زانستى وه‌جه‌ندین یه‌كه‌ى زانستى وه خزمه‌تگوزارى له خۆ ده‌گرێت ئیستا ئه‌و كۆلیژه چه‌ندین قوتابى ناردۆته‌ده‌ره‌وه بۆ زانكۆكانى ولاتانى ئه‌وروپاى و ناو عێراق بۆ ته‌واو كردنى خوێندى باڵا / ماسته‌ر ودكتورا له بواره جیاجیاكان وه‌رزشیدا وه‌له‌ناوخوشدا به‌رده‌وامه له پێگه‌یاندنى قوتابیانى خوێندنى باڵا هه‌روه‌ها مامۆستایانى كۆلیژ له چه‌ندین كۆنگره‌ى زانستى له ده‌ره‌وه‌وى وڵات به‌شدار بوونه بۆ پێشكه‌ش كردنى تویژینه‌وه‌كانیان وه‌رگرتنى زانستى تازه‌ى وه‌رزشى وئالوگۆرى زانستى .