له رێكه‌وتى 24/12/2019 به‌ئاماده‌بونى به‌رێزان راگرى كۆلێژ و ياريده‌ده‌رى راگرى كۆلێژ و سه‌رۆك لقه‌كان و به‌شێك له‌مامۆستايانى كۆلێژ يه‌كه‌ى وه‌رزشى كۆلێژه‌كه‌مان و لێژنه‌ى نوێنه‌رايه‌تى قوتابيانى كۆڵێژ كۆتايى به‌خولى تۆپي پێى بچوكراوه بۆ (كوران وكچان) هينا قوتابيانى قۆناغى دووه‌مى كچان پله‌ى يه‌كه‌ميان به‌ده‌ست هێنا وه قوتابيانى قۆناغى چواره‌مى كچان پله‌ى دووه‌ميان به‌ده‌ست هێنا له يارى دووه‌م قوتابيانى قۆناغى يه‌كه‌مى گروپى (C) پله‌ى يه‌كه‌ميان به‌ده‌ست هێنا وه قوتابيانى قۆناغى چواره‌مى گروپى (D) پله‌ى دووه‌ميان به‌ده‌ست هێنا به ناوى راگرايه‌تى كۆلێژده‌ست خۆشى له هه‌موو لاايه‌ك ده‌كه‌ين هيواسه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازين