به ئاماده بوونى به‌رێز (سفين دزه‌يي) وته‌بێژى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران و به ئاماده‌بوونى ژماريه‌ك له ئه‌ندام په‌رله‌مان و نوێنه‌رى دام ده‌زگا حكوميه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، به چاودێرى به‌ڕێز سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌ددين-هه‌ولێر به‌ڕێز (پ. د. احمد انور ده‌زه‌يي) و سه‌رۆكى گۆنگره به رێز (پ. د. حسين سعدى ابراهيم) راگرى كۆلێژى په‌روه‌رده‌ى جه‌سته‌يي و زانسته وه‌رزشيه‌كان وسكرتێرى كۆنفراس به‌ڕێز (د. احمد محمد) ياريده‌ده‌رى راگرى كۆلێژ، يه‌كه‌م كۆنفراسى زانستى نێو ده‌وڵه‌تى له ژێر ناونيشانى () له هۆلى شه‌هيد (سعد عبدالله) ئه‌نجام دا.
شايانى باسه له‌م كۆنفراسه دا چه‌ندين به‌رهه‌مى زانستى تايبه‌ت به بواره‌كانى وه‌رزشى له‌لايه‌ن توێژه‌ران له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم پێشكه‌ش كران به‌م شێوه‌ى خواره‌وه:
بڕگه‌ى يه‌كه‌م: كردنه‌وه كۆنفراس:
-
كردنه‌وه‌ى كۆنفراس به مارشى كۆمارى عيراقي فيدرال و مارشى هه‌رێمى كوردستان، له گه‌ل خوێندنه‌وه‌ى چه‌ند ئايه‌تێك له قورئانى پێرۆز.
-
پێشكه‌ش كردنى وته‌ى به‌ڕێز (پ. د. حسين سعدى ابراهيم) سه‌ركى كۆنگره و راگرى كۆلێژى په‌روه‌رده‌ى جه‌سته‌يى و زانسته وه‌رزشيه‌كان.
-
پيشكه‌ش كردنى كورته فيديۆيه‌ك سه‌باره‌ت به‌ناساندنى كۆلێژ.
-
پێشكه‌ش كردنى چه‌ند ديمه‌نێكى سه‌ره‌نجراكێشى هونه‌رى كوردى كه بووه مايه‌ى خۆشحاڵى ئاماده‌بوان.
برگه‌ى دووه‌م: چالاكيه زانستيه‌كانى رۆژى يه‌كه‌م:
-
پێشه‌كه‌ش كردنى بابه‌تێكى زانستى له‌لايه‌ن (اوليفر ستول) ئه‌ندامى ئه‌لمانى له زانستى ده‌رون زانى وه‌رزشى له زانكۆى (مارتن لوپر هاله) له ژێر ناونيشانى (Are perfectionistic Striving in Sport Adaptive? An Overview over 10 years systematic research.)
-
له كات ژمێر 5ى ئێواره بابه‌تێكى زانستيانه له لايه‌ن به‌رێز (ا. د. ياسين طه) راگرى كۆلێژى النور له شاري موصل به ناونيشانى (الاسس الفسيولوجية والبايوكيميائية والتغذية في التدريب كرة القدم الحديثة) پێشكه‌ش كرا.
-
له كات ژمێر 6:15 ئيواره بابه‌تێكى زانستيانه له لايه‌ن به‌رێز (ا. د. موطلو توركمن) سه‌رۆكى يه‌كێتى رۆشنبيرى وه‌رزشى و په‌روه‌رده‌ى جه‌سته‌يي ناونيشانى (The Olympic bid process of Bocce (Bowls) for 2024 paris Olympic games) پێشكه‌ش كرا.
-
له كات ژمێر 7:00 ئێواره گفت‌و گۆى توێژينه‌وه‌كان ده‌ستى پێكرد به‌م شێوه‌ى خواره‌وه:
-
گفتوگۆى توێژينه‌وه‌كانى بوارى (كارگيرى وه‌رزشى) له هۆلى زه‌رده‌شت 1
-
گفتوگۆى توێژينه‌وه‌كانى بوارى (القياس و التقويم) له هۆلى نه‌ورۆز 1
-
-
له كات ژمێر 8:15 ئێواره گفت‌و گۆى توێژينه‌وه‌كان به شێوه‌ى پۆسته‌ر ده‌ستى پێكرد كه تيايدا نزيكه‌ى () توێژينه‌وه به‌شێوه‌ى پۆسته‌ر له بواره‌كانى (الادارة الرياضية، القياس و التقويم، بايوميكانيك، علم النفس الرياضي، علم التديب …) تاوتوێى زانستى له‌لايه‌ن لێژنه په‌يوه‌ندى داره‌كان كرا به‌جۆرێك بۆ هه‌ر بوارێك لێژنه‌ى تايبه‌تى بۆ پێكهاتبوو.
-
رۆژى دووه‌مى كۆنفراس:
برگه‌ى دووه‌م: چالاكيه زانستيه‌كانى رۆژى دووه‌م:
-
له كات ژمێر 9ى بةيانى بابه‌تێكى زانستيانه له لايه‌ن به‌رێز (ا. د. صريح عبدالكريم) مامۆستا له كۆلێژى په‌روه‌رده‌ى جه‌سته‌يى و زانسته‌وه‌رزشيه‌كان له زانكۆى به‌غدا به ناونيشانى (بايوميكانيك لتشوهات القوامية) پێشكه‌ش كرا.
-
له كات ژمێر 10:30 بةيانى گفت‌و گۆى زانستى بۆ توێژينه‌وه‌كان ئه‌نجام درا به‌م شێوه‌ى خواره‌وه:
-
گفتوگۆى توێژينه‌وه‌كانى بوارى (طرائق تدريس ، التعلم الحركي) له هۆلى زه‌رده‌شت 1
-
گفتوگۆى توێژينه‌وه‌كانى بوارى (الفسلجة والتدريب الرياضي، الاصابات الرياضية) له هۆلى بۆتان
-
برگه‌ى سێيه‌م: چالاكيه كۆتايى هێنان به كۆنفراس:
كات ژمێر 6:00 ى ئيواره ئاهه‌نگێكى خنجيلانه ساز كرا به ئاماده‌بووانى ياريده‌ده‌رانى ه‌سرۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى زانستى و قوتابيان وميوانێكى زۆر راسپارده‌كانى كۆنفراس خوێندرايه‌وه و دواتر بروانامه‌ى به‌شدار بوون به سه‌ر به‌شداربوانى كۆنفراس دابه‌ش كرا له‌لايه‌ن راگرى كۆليژ وميوانه به‌ڕێزه‌كان.