ڤیستیڤاڵى ژینگه له كۆلێژى زانست به‌ڕێوه چوو
رێكه‌وتى15/4/2019له‌ژێر دروشمى (به‌یه‌كه‌وه بۆ پاراستنى سروشتى هه‌واى كوردستان) و به‌ئاماده‌بوونى ( د.مصگفى صابر) یاریده‌ده‌رى سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین و (د.هێرش عمر عبدالله ) راگرى كۆلێژ‌و سه‌رۆك به‌شه‌كانى كۆلێژ و ژماره‌یه‌ك له مامۆستا‌و فه‌رمانبه‌رو قوتابى و میوان سێیه‌م ڤیستیڤاڵى ژینگه به‌بۆنه‌ى رۆژى ژینگه‌ى كوردستان له كۆلێژى زانست به‌ڕێوه چوو به‌سه‌رپه‌رشتى به‌شى زانسته‌كانى ژینگه‌ى كۆلێژ‌و به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌تى سامانه سروشتیه‌كان – به‌شى ته‌ندروستى و سه‌لامه‌تى وده‌سته‌ى چاككردن و پاراستنى ژینگه‌ى هه‌رێم شایه‌نى باسه ڤیستیڤاڵه‌كه‌بۆ ماوه‌ى دوو رۆژ به‌رده‌وام بوو ژماره‌یه‌ك پڕۆگرامى هه‌مه‌جۆرى له‌خۆ گرتبوو له‌رۆژى یه‌كه‌مدا وۆرك شۆپێك سازكرا له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك مامۆستا‌و قوتابیانى به‌ش تایبه‌ت به پیسبوونى هه‌واى كوردستان و ئاو‌و گرینگى روه‌ك بۆ ژینگه‌و مرۆڤ و سروشت هه‌روه‌ها به‌رزكردنه‌وه‌ى هۆشیارى ژینگه‌یى به‌گشتى وه له رۆژى دووه‌مدا پێشانگایه‌كى فۆتۆگرافى په‌یوه‌ست به‌م بابه‌ته كرایه‌وه كه گوزارشتى له پیس بونى ژینگه‌و چۆنیه‌تى پاراستنى له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه ده‌كرد له‌گه‌ڵ چۆنیه‌تى دانانى پلانى ستراتیجى بۆ پاراستن و چاككردنى ژینگه‌ى كوردستان هه‌ر له‌میانه‌ى ڤیستیڤاڵه‌كه‌دا ده‌ست كرا به نمایشكردنى چه‌ندین كارى ده‌ستى سه‌ره‌نج راكێش كه له‌لایه‌ن قوتابیانى به‌شى زانسته‌كانى ژینگه ئاماده كرا بوون ئه‌مه‌ش تا رادده‌یه‌كى باش بووه جێى سه‌ره‌نجى ئاماده‌بووانى ڤیستیڤاڵه‌كه.
راگه‌یاندنى كۆلێژى زانست