Play Tennis Course

لە کۆلێژی زانست زانکۆی صلاح الدین-هەولێر
بە سەرپەرشتی فیدراسۆنی تێنسی عیراق و یەکێتی ناوەندی تێنسی کوردستان و لقی هەولێر خولی ئای تی ئێفی #ITF جیهانی Play Tennis Courseبۆ ٢٤ راهێنەری کوردستان و عیراق کرایەوە.خولەکە چوار ڕۆژی خایاند بە هەردوو شێوازی تیۆریی و پڕاکتیکی بوو.
ڕاهێنەرانی بەشداربوو لە هەموو پارێزگایەکانی عێراق هاتبوون و لە نێویاندا شەش ڕاهێنەری شاری هەولێر تیایدا بەشداربون. ئەوەی شایەنی باسە خولەکە لە کۆلیژی زانست بەڕێوەچوو ڕاگرایەتی کۆلیژی زانست هاوکار بوون بۆ سەرکەوتن و بەڕێوەچوونی خولەکە بە پێدانی یاریگایەکانی تێنس و هۆلی سمینارو کۆنفرانس. لە مەراسیمی کۆتاییدا هەر یەک لە بەڕێزان:
کاپتن#عەدنان دەرجال وەزیری وەزارەتی وەرزش و لاوانی عیراق و کاپتن رعد حمودی سەرۆکی لێژنەی ئۆلمپی عێراقی و بەڕێز دکتۆر شاکر سمۆ بەڕێوەبەری گشتی وەرزشی کوردستان و د.هێرش عمر ڕاگری کۆلێژی زانست ئامادەبوون و ڕاهێنەران بڕوانامەی بەشداریکردنیان لە خولی PLAY TENNIS COURSE ڕاهێنەری نێودەوڵەتی وەرگرت.

Tags