بەخشینی بڕوانامەی رێزلێنان لەلایەن سەرۆكی زانكۆ سەلاحەددین

رێكەوتی 13 ی 1ی ڕۆژی دووشەم لەكۆلێژی كارگێری وئابوری , بە سەرپەرشتی بەرێزان ڕاگری كۆلێژ ( پ . د . احلام ابراهیم ولی ) وبەرپرسی دڵنیایی جۆری كۆلێژ (پ . د . سیروان كریم عیسی) , لە رێو رەسمیكدا بە ئامادەبونی هەریەك لەبەرێزان (پ .د . نبیل عادل فخری ) بەرێوەبەری دڵنیایی جۆری وپرۆگرامەكان وە هەروەها مامۆستایانی گشت بەشەكانی كۆلێژ , بروانامەی رێزلێنان بەخشرایە ئەومامۆستایانەی لەپای بەدەستهێنانی پلەی شایستە لە پرۆسەی زانستخوازی و بەردەوام فیدباكی قوتابی – هەگبەی مامۆستایان – وەكومامۆستایەكی نموونەیی لەپرۆسەی دڵنیایی جۆری بۆ ساڵی خوێندنی ئەكادیمی 2018- 2019 , دا , بەمەش هەر لەمیانەی رێورەسمەكەدا بروانامەی رێزلینان لەلایەن بەرێز راگری كۆلێژ پێشكەش بە مامۆستایان كرا

Leave a comment