رۆژی دووشەممە رێكهوتی (28/10/2019) كاتژمێر (10:30 خولهك )ی بهیانی له هۆڵی شەهید قەرەداغی كۆلێژی كارگێری وئابوری بەئامادەبوونی ژماریەكی بەرچاو لەمامۆستایانی كۆلێژەكەمان سیمینارێك لهلایهن بەڕێزان (پ.ی.ههردهوان مەحمود) كۆلێژی ئاداب بەشی ڕاگەیاندن وە (پ.د.عومەر ئیبراهیم) كۆلێژی ئاداب بەشی دەرونزانی زانكۆیی سەلاحەددین , بەناونیشانی (پێدانی گرانتی نێوخۆیی زانكۆی سەڵاحەدین بەقوتابیان) پێشكەشكرا, لە سیمینارەكەدا تیشك خراپە سەر چۆنییەتی نیشاندانی تواناكانی قوتابیانی زانكۆمان برەودان بەتواناكانیان و بەشداری پێكردنی قوتابیان لە پێشخستنی زانكۆو برەودان بەسێكتەرە جیاوازەكانی كۆمەڵگەدا، ئەمەش لەڕێگەی پێدانی گرانتی نێوخۆیی و پاڵپشتی كردنی دارایی بۆ پرۆژەی دەرچوون و بیرۆكە بەسوودەكانیان, لەكۆتایی سیمینارەكەشدا دەرفەت درایە ئامادەبوون كە بە پرسیارو ڕاو سەرنجەكانیان پەرە بەم هەنگاوەی زانكۆ بدەن و ناوەندە ئەكادیمییەكان بكرێنە سەكۆیەك بۆ نیشاندانی تواناكانی قوتابیان.