سمینارێك سەبارەت بە دیاردەی توندوتیژی دژبەئافرەتان

بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی توندوتیژی دژ بەئافرەتان كە ساڵانە یادی دەكرێتەوە لەلایەن حكومەت و رێكخراوە نێودەوڵەتیەكان وناحكومیەكان كەهەڵدەستن بەئەنجامدانی چەندین چالاكی كەتێدا هەوڵ دەدەن ئاستی ڕۆشنبیری تاكەكان بەرزكەنەوە بەمەبەستی كۆتایی هێنان بەم دیاردەیە , بۆیەئێمە وەك كۆلێژی بەرێوەبردن وئابوری لە زانكۆیی سەلاحەددین وە بەهاوكاری ڕاگرایەتی كۆلێژ و لێژنەی نوێنەرایتی یەکێتی قوتابیانی کوردستان لە لایان بەرپرسی لێژنەی قوتابیانى كۆلێژ ( دیار حاجی نجات گەردی ) ,هەڵسان بەئەنجامدانی سمینارێك لەهۆڵی شەهید قەرەداغی كۆلێژی كارگێری وئابوری ,له سەرەتا دا كورتەیەك سەبارەت بەتوندوتیژی دژ بەئافرەتان خوێندرایەوە لەلایەن سەرۆكی بەشی ئامار (دكتۆرە بێخال صمد صدیق )وە لەپاشان سمینارێك بەتێروتەسەلی لەلایەن (دكتۆرە خدیجە قادر سمایل )بەناونیشانی ( دیاردەی توندو تیژی دژ بەئافرەتان ) پێشكەش كرا وەلەسەرەتای سمینارەكە باس لە چۆنیەتی سەرهەڵدانی ڕۆژی جیهانی توندوتیژی دژ بەئافرەتان كرا وە هەرلەمیانەی سمیارەكە تیشك خرایە سەر چەندین داتا لەسەر ئاستی جیهان و ووڵاتانی عەرەبی وەهەرێمی كوردستان بەتایبەتی وە لە كۆتایی دا چەند پێشنیارێك خرایە روو بۆ چارە سەركردنی ئەم دیاردەیە

Leave a comment