وۆرك شۆپ

لە ژێر چاودێریی بەرێز راگری کۆلێژ، بەشەکەمان لە رێکەوتی 15/ 11/ 2022 هەلسا بە ئەنجامدانی وۆرک شۆپێک لە ژێر ناونیشانی (گەشتیاری و بەرێوەبردنی وەک خواستێکی ستراتیژی بۆ ئایندەیەکی باشتر) بە سەرپەرشتی بەرێز پرۆفیسۆری یاریدەدەر سامی صابر عەبدولا.

وۆرک شۆپەکە لە دوو تەوەر پێکهاتبوو

لە تەوەری یەکەم بەرێز مامۆستا حسین احمد مستەفا بەبەتێکی پێشکەشکرد و تیای دا تیشکی خستە سەر ئەو فاکتەرە گرنگانەی کەرتی گەشتیاری دەیرەخسێنێت لە لایەنی ئابووری و کەلتوری کۆمەلگە. هەر لە میانی ئەو تەوەرە دا، خاتوو مامۆستای یاریدەدەر غەیدا کەمال احمد هاتە سەر باسی پلاندادنانی ستراتیژی، تیای دا ئەوەی روون کردەوە، کە پلاندانانی ستراتیژی چییە و کێ بەرپرسە لە دارشتن و کێش بەرپرسە لە جێبەجێکردنی.

لە تەوەری دووەمیش بەرێز مامۆستا سەردار ئاماژەی بە چەند داتایەک کرد، کە راگەیاندن چەندە کاریگەری گەورە و گرنگی هەبووە لە راکێشانی گەشتیاران بۆ ئەو ولات و لایەنانەی راگەیاندنی گەشتیاری لە پرۆسە گەشتیارییەکان پەیرەو دەکەن دوتر و لە بابەتی دووەمی تەوەری دووەم، بەرێز پرۆفیسۆری یاریدەدەر جبرائیل احمد اسماعیل   کۆتایی بە بابەتەکان هێنا بە خستەرووی کاریگەریی بەرێوەبردنی گەشتیاری لەسەر ئایندەی دەستی کار و ئەو کارتێکەرانەی دەبنە هۆی پێشخستنی وەزیفە گەشتیارییەکان و رۆلی حکومەت لەو پرسە.

    شایەنی باسە،       شاندێک لە دەستەی گشتی گەشت و گوزاری هەرێم، نوێنەرانی بەشی کارگێری دەزگە گەشتیارییەکانی پەیمانگەی تەکنیکی هەولێر، نوێنەرانی بەشی کارگێری گەشتیاری لە زانکۆی لوبنانی فەرەنسی و  مامۆستایانی بەشەکەمان و بەشەکانی دیکەی کۆلێژ و قوتابییانی خۆشەویست، ئامادەی وۆرک شۆپەکە بوون.

 

لە کۆتایی وۆرک شۆپەکە رێزلێنان بەخشرایە مامۆستایانی پێشکەشکار لە وۆرک شۆپەکە.

 

شوێن : هۆلی شه‌هید دكتۆر محمد قه‌ره‌داغی

به‌روار : 15-11-2022

كات : 10ی سه‌رله‌به‌یانی

 

 

Leave a comment