ئاگاداریەک بۆ مامۆستایان وقوتابیانی زانکۆی سەلاحەدین

ئاگاداریه‌ك له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ كه‌ ده‌قه‌كه‌ی ئه‌مه‌یه‌:

ئاگاداریەک بۆ مامۆستایان وقوتابیانی خۆشەویستی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر 

سڵاوی زانستان لێبێت وهیوای تەندروستی باش وسەلامەتیتان بۆ دەخوازین. 

سوپاس بۆ ئامادەكارییەكانى خویندنى ئەلیكترۆنى له‌ زانكۆمان بەو پلانەى دانرابوو بەسەرکەتوویی كۆتایی هات و لە ئێستادا کارایه بۆ گشت قوتابیان، کە بەماوەیەکی زۆر کورت گشت ئامادەکارییەکان ئەنجامدرا. 

ئاگادارتان دەکەین کە پرۆسەی خوێندنی ئەلیکترۆنی بەم جۆرە دەبێت:

  1. سیستمی ساڵانە لە ۲-٥ دەست پێدەکات لە ٤-٦ کۆتایی دێت.
  2. سیستمی کۆرسات و بۆلۆنیا لە ۲-٥ دەست پێدەکات و لە ۱۸-٦ کۆتایی دێت.

شایەنی باسە چەند کۆلێژێک رۆژی ۲٦-٤ دەستیان بە خوێندنی ئەلکترۆنی کردووە.

هیوای سەرکەوتن بۆ گشت لایەک دەخوازین

لەگەڵ رێزدا

پ.د. جوهر فتاح سعید 
سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێڕ

ئه‌م ئاگاداریه‌ له‌كاتێكدایه‌ به‌مه‌به‌ستی پاراستنی مامۆستایان و قوتابیان له‌ په‌تای كۆڕۆنا .

سه‌رچاوه : سایتی زانكۆی سه‌لاحه‌ددین

Leave a comment

سایت هێشتا له‌ژێر چاك كردندایه‌ و كاری تێدا ده‌كرێ به‌ڵام ده‌توانن زۆربه‌ی زانیاری له‌سه‌ر كۆلێژ وه‌ربگرن