ئەمرۆ کۆلێژى زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان لە ماتەمى مامۆستاى کەمال دا بوو و مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیان فرمیسکى خەمیان رژت


پێش نیوەرۆ 23/2/2020 رۆژى یەک شەممە بە ئامادەبوونى بەرێزان ( د. جوهر فتاح سەعید ) سەرۆکى زانکۆى سەلاحەددین و ( پ . ى . د. کاوە عبدالکریم عەلى ) راگرى کۆلێژ و ( د. کاروان یاسین کەریم ) یاریدەدەرى راگر و سەرۆک بەشە زانسییەکان و خانەوادەى خوالێخۆشبێت ( م. کەمال حوسێن عەلى ) ، بەشى بەروبومى کێڵگەیى کۆلێژ بە هەماهەنگى راگرایەتى مەراسیمى ماتەم و پرسەى خوالێخۆشبێت ( م . کەمال حوسێن عەلى ) ساز کرد کە مامۆستایان و قوتابیانى بەشى ناوبراو ئامادەببون . لە مەراسیمەکەدا خەم و پەژار ئامادەبووانى داگرت تێکەل بە فرمێسکى خەم و دڵتەنگى بوو . سەرەتاى مەراسیمەکە بەرێز ( د. نەوزاد محمد عزیز ) ووتارێکى پێشکەش کرد و دواتر هەریەکە لە بەرێزان ( پ . ى . د. کاوە عبدالکریم عەلى ) راگرى کۆلێژ و ( م. سۆران ذونون یاسین ) راگرى پەیمانگەى تەکینکى کشتوکاڵى خەبات وەک هاورێیەکى کۆچ کردوو و خانەوادەى خوالێخۆشبێت ووتەیان پێشکەش کرد کە گوزارەشت لە خەم و پەژارى هەموومان بۆ کۆچى ناوادەى مامۆستاى دلسۆز و بە ئەمەکى کۆلێژى زانستە ئەندازیارییە کشتوکالییەکان ( م. کەمال حوسێن عەلى ) دەربڕى . دواتر تابلۆى تاقیگەیەکى بەشى ناوبراو لە لایەن کوڕى خوالێخۆشبێت دانرا کە بە ناوى کۆچ کردوو کرا لە لایەن بەشى بەروبوومى کێڵگەیى .

Leave a comment

سایت هێشتا له‌ژێر چاك كردندایه‌ و كاری تێدا ده‌كرێ به‌ڵام ده‌توانن زۆربه‌ی زانیاری له‌سه‌ر كۆلێژ وه‌ربگرن