به‌شداری كردنی كۆڵیژ له‌یه‌كه‌مین پێشانگای گوڵ و گولزار

کۆلێژى کشتوکاڵ بەشدارى لە پێشانگاى گۆڵ و گۆڵزار لە هەولێر کرد بە ئامادەبوونى وەزیرى شارەوانى و گەشت و گوزار و پارێزگارى هەولێر و ژمارەیەک لە بەرپرسانى حکومى ئەمرۆ 11ى ئادارى 2019 بە بۆنەى هاتنى یادەکانى ئادار ونەورۆز لە پارکى شانەدەر لە هەولێر پیشانگایەکى تایبەت بە گوڵ و گوڵزار کرایەوە کە لە لایەن بەرێوەبەرایەتى پارک و باخچەکانى هەولێر رێکخراوە و تیایدا کۆلێژەکەمان کۆلێژى کشتوکاڵ لە رێگەى بەشەکانى پاراستنى ڕووەک رەزگەرى و کێڵگەى کشتوکاڵى گردەڕەشە- بەشى بەرهەمى ڕووەکى بة بە سەرپەرشتى بەریز د. رمضان یوسف محمد بە نمایش کردنى جۆرەها رووەک و بەرهەم و پۆستەر ى تایبەت بە هەر سێ بەش نمایش کرا ولەم پێشانگایە بەرێز ى . راگرى کۆلێژ و ژمارەیەک لە سەرۆک بەشە زانستییەکان هاوڵى بەشى کۆلێژەکەمان بوون لە پێشانگاکەدا .
چه‌ند وێنه‌یه‌ك له‌ ڕۆژی ئاماده‌كاریدا تا ڕۆژی ده‌ستپێكردنی پێشانگاكه‌.

Leave a comment

سایت هێشتا له‌ژێر چاك كردندایه‌ و كاری تێدا ده‌كرێ به‌ڵام ده‌توانن زۆربه‌ی زانیاری له‌سه‌ر كۆلێژ وه‌ربگرن