توندو تیژى لە نیۆ کۆمەلگادا لە کۆڕێکى رۆشنبیرى دڵیایى جۆرى

سەر لەبەیانى رۆژى دووشەممە ڕێکەوتى 10/12/2018 هۆبەى دڵنیایى جۆرى بە هەماهەنگى بەرێوەبەرایەتى بەرەنگاربوونەوەى توندوتیژى ئافرەتان لە هۆڵى رێکخراوە ناحکومییەکان لە هەولێر کۆڕێکى بۆ بەرێز ماڤپەروەر موقەدەم ( فەرمان محمد مولود ) ساز کرد بۆ مامۆستایانى بەشە زانستییەکانى کۆلێژى کشتوکاڵ . بەرێزیان لە سەرەتادا باسى لە کار وئەرکەکانى بەرێوەبەرایەتیەکەیان لە هەڵمەتى بەرەنگاربوونەوەى توند و تیژى کە بۆ ماوەى 16 ) شانزدە رۆژ لە هەرێمى کوردستان بەرێوەچوو و هەروەها تیشکى خستە سەر تەوند وتیژى و هۆکارو سەرچاوەکانى توند وتیژى کە دوو جۆرن لە نێو خێزان و دەرەوەى خێزان وێراى ئەوەى باس لەو توند وتیژیانەى کە دژ بە ئافرەتان دەکریت و دەرەنجامە خراپەکان و کاریگەرییەکانى بەسەر کۆمەلگادا . وێراى باس کردن لە خراپى بەکارهێنانى ئامێرەکانى پەیوەندى کردن و نەبوونى یاسایەک بۆ پاراستنى مافەکانى مرۆڤ .

Leave a comment

سایت هێشتا له‌ژێر چاك كردندایه‌ و كاری تێدا ده‌كرێ به‌ڵام ده‌توانن زۆربه‌ی زانیاری له‌سه‌ر كۆلێژ وه‌ربگرن