دابەش کردنى بڕوانامەى رێزلێنان بەسەر بەشداربووانى خولى دڵنیایى جۆرى

پێش نیوەرۆى رۆژى پێنج شەممە رێکەوتى 27/6/2019 لێژنەى کۆمەڵایەتى کۆلێژى کشتوکاڵ بە هەماهەنگى هۆبەى دڵنیایى جۆرى و بە ئامادەبوونى بەرێزان ( د. مستەفا عەتار ) یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆى سەلاحەدین و ( پ . ى . د. کاوە عبدالکریم على ) راگرى کۆلێژ و ( م. رعد حسین صالح ) یاریدەدەرى راگر و ( د. نارین محمدامین ) بەرپرسى هۆبەى دڵنیایى جۆرى و سەرۆک بەشە زانسییەکان و بە سەرپەرشتى بەرێز ( د. رەمەزان یوسف محمد ) سەرۆکى لێژنەى کۆمەڵایەتى کۆلێژ مەراسیمى دابەش کردنى بڕوانامەى رێزلێنان بەسەر ئەو مامۆستا بەرێزانەى کە بەشداربوون لە خولى دڵنیایى جۆرى ساز کرا کە تیایدا هەریەکە لە بەرێزان ( د. مستەفا عەتار ) یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ و ( پ . ى . د. کاوە عبدالکریم على ) راگرى کۆلێژ و وتەى خۆیان پێشکەش کرد .

Leave a comment

سایت هێشتا له‌ژێر چاك كردندایه‌ و كاری تێدا ده‌كرێ به‌ڵام ده‌توانن زۆربه‌ی زانیاری له‌سه‌ر كۆلێژ وه‌ربگرن