شاندێکى ئەنجوومەنى کۆلێژى کشتوکاڵ سەردانى کۆنسولخانەى کۆریا دەکات لە هەولێر

بە مەبەستى پتەو کردنى پەیوەندی و هەماهەنکى و هاوکارى نێوان کۆلێژى کشتوکاڵى زانکۆى سەلاحەددین و زانکۆ و دەزگا زانستییەکانى وڵاتى کوریاى باشوور لە بوارى کشتوکاڵەوە ئەمرۆ پێنج شەممە 18ى نیسانى 2019 شاندێکى ئەنجوومەنى کۆلێژەکەمان کە پێکهاتبوو لە بەرێزان ( پ . ى . د. کاوە عبدالکریم عەلى ) راگرى کۆلێژ و ( م. رعد حسین صالح ) یاریدەدەرى راگر و ( د . نەوزاد محمد عزیز ) سەرۆک بەشى سامانى ئاژەڵى و ( د. رەمەزان یوسف محمد ) نوێنەرى مامۆستایان سەردانى کۆنسولخانەى کوریاى باشوور لە هەولێر کرد و لە لایەن بەرێز ( جۆى کوانژین ) پێشوازییان لێکرا . لە دیدارێک دا جەخت لە سەر هەماهەنگى و پتەو کردنى پەیوەندیەکانى نێوان کۆلێژى کشتوکاڵ و کوریاى باشوور لە بوارى ئەکادیمیى و زانستییەوە کرایەوە .

Leave a comment

سایت هێشتا له‌ژێر چاك كردندایه‌ و كاری تێدا ده‌كرێ به‌ڵام ده‌توانن زۆربه‌ی زانیاری له‌سه‌ر كۆلێژ وه‌ربگرن