شاندێکى ریکخراوى secvi ى ئیتالی سەردانى راگرایەتى کۆلێژى زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکانى کرد

پێش نیوەرۆى رۆژى سێ شەممە رێکەوتى 17ى کانوونى یەکەمى 2019 شاندێکى secvi ى ئیتالی بە یاوەرى خاتوو (م. ئاوات سەعدى عەلى ) بەرێوەبەرى بەرێوەبەرایەتى بەکارخستنى زانکۆى سەلاحەددین سەردانى راگرایەتى کۆلێژى زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکانى کرد و لە لایەن بەرێزان (پ . ى . د. کاوە عبدالکریم عەلى ) راگرى کۆلێژ و (د. کاروان یاسین کەریم ) یاریدەدەرى راگر و ( د. رێبین اسود میرزە ) سەرۆکى بەشى سامانى ماسى و ( م. دلزار حمد مولود ) نوێنەرى کۆلێژ لە بەرێوەبەرایەتى بەکارخستنى زانکۆى سەلاحەددین پێشوازییان لێکرا . لە دیدارێکى هاوبەش دا گفتو گۆ کرا سەبارەت بە دۆزینەوەى هەلى کار بۆ دەرچووانى کۆلێژى زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان بە شێوەى کاتى و راهێنان و مەشق پێکردنیان لە بوارە جیاجیاکان .

Leave a comment

سایت هێشتا له‌ژێر چاك كردندایه‌ و كاری تێدا ده‌كرێ به‌ڵام ده‌توانن زۆربه‌ی زانیاری له‌سه‌ر كۆلێژ وه‌ربگرن