
كۆلێژی كشتوكاڵ – زانكۆی سه‌لاحه‌ددین له ساڵی 1968 دامه‌زراوه، دواتر له ساڵی 1981 گواستراوه‌ته‌وه بۆ هه‌ولێر – ئاسكی كه‌له‌ك، دوایی به‌بڕیارێكی سیاسی ڕژێمی به‌عس له ساڵی 1987 داخرا و گشت كه‌ل و په‌له‌كانی گواسترایه‌وه بۆ كۆلێژه‌كانی تری زانكۆی سه‌لاحه‌ددین، به‌ڵام له ساڵی 1995-1996 به‌بڕیارێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆلێژی كشتوكالأ بۆ جاری دووه‌م كرایه‌وه.
له‌سه‌ره‌تا پێكهاتبوو له دوو به‌ش: (به‌شی سامانی ئاژه‌ڵی) و (به‌شی به‌رهه‌می ڕووهكی). به‌ڵام ئێستا پێك هاتووه له هه‌شت به‌شی زانستی كه پێك هاتوون له:ـ
سامانی ئاژه‌ڵی
پیشه‌سازی خۆراك
پاراستنی ڕووه‌ك
خاك و ئاو
به‌روبوومی كێڵگه‌یی
دارستان
ڕه‌زگه‌ری
سامانی ماسی و گیانه‌وه‌ره ئاوییه‌كان
وانه پراكتیكیه‌كان له‌كۆلێژه‌كه‌مان له كێڵگه‌ی گرده‌ڕه‌شه ئه‌نجام ده‌ده‌رێت كه ڕووبه‌ری زیاتره له 200 دۆنم، پێك هاتووه له چوار به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه بریتین له:
به‌رهه‌می ڕووهكی
سامانی ئاژه‌ڵی
سامانی ماسی وگیانهوهره ئاوییه‌كان
كارگه‌ی پیشه‌سازی خۆراك
ئه‌مانه‌ی باسكران هه‌موو به‌كار دێن بۆ ڕاهێنانی قوتابیانی به‌شه زانستییه‌كان
ئامانجی كۆلێژ:
ئامانجی سه‌ره‌كی كۆلێژ پێگه‌یاندن و ده‌رچوواندنی هه‌ڵگرانی بروانامه‌ی به‌كالۆریۆس و دبلۆمی باڵا و ماسته‌ر و دكتۆرایه له پسپۆری جیاواز له زانسته كشتوكاڵییه‌كان بۆ به‌ره‌وپێش بردنی كه‌رتی كشتوكاڵ به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی ئاسایشی خۆراك له كوردستانی خۆشه‌ویست.
هه‌روه‌ها مامۆستایانی كۆلێژ لهههماههنگیدان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ-حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كه‌رتی تایبه‌تی كشتوكاڵ له گشت پسپۆره‌كان و كردنه‌وه‌ی خولی ڕاهێنان بۆ كارمه‌ندانی حكومه‌ت و كه‌رتی تایبه‌تی كشتوكاڵی وه رٍاوێژكاری زانستی بۆ ئه‌و پرۆژه كشتوكاڵیانه‌ی كه كه‌رتی تایبه‌ت داواده‌كات بۆ دامه‌زراندنیان له ڕێگه‌ی نووسینگه‌ی ڕاوێژكاری كشتوكاڵی له كۆلێژه‌كه‌مان له‌لایه‌ن مامۆستایانی پسپۆر له هه‌ڵگرانی بروانامه‌ی ماسته‌ر و دكتۆرا و نازناوی زانستی به‌رز كه ژماره‌یان له 250 مامۆستا زیاتره. هه‌روه‌ها تاقیگه‌كانی ناوه‌ندی كۆلێژ له‌لایه‌ن تیمێكی شاره‌زا و پسپۆر بۆ ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه و پشكنین بۆ گشت به‌رهه‌م و ماده كشتوكاڵییه‌كان و خاك و ئاو بۆ كۆمپانیا و بازرگاكانی هه‌رێمی كوردستان به‌كار ده‌هێنرێت.