کۆبوونەوەی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لێژنەی رێکخستنی یه‌كه‌مین کۆنفرانسی زانستی كشتوكاڵی

کاتژمێر چوار ونیوی ئێوارەی دووشەمە 4ی تشرینی یەکەمی 2019 لە هۆڵی سەنتەری رۆشنبیری و کۆمەلایەتی زانکۆی سەلاحەددین کۆبوونەوەی لێژنەی رێکخستنی یەکەمین کۆنفراسی زانستی كشتوكاڵی بەرێوەچوو بە سەرپەرشتی بەرێز پ.ی .د کاوە عبدلکەریم علی ڕاگری کۆلێژ و جێگری سەرۆکی لێژنەی بالا . بەرێز راگری کۆلێژ ووتەیەکی پیشکەش کرد سەبارەت بەگرینگی کۆنفراسەکە و ئیش و کارەکانی لێژنەکان پاشان بەرێز پ.ی.د یوسف محمد ساڵح وتەیەکی پێشکەش کرد سەبارەت بە دوایین پێشهاتەکانی ئامادەکارییەکانی بەستنی کۆنفراس و پاشان بەرێز د. رەمەزان یوسف ووتەیەکی پێشکەش کرد سەبارەت بە پێشانگای تایبەتی کشتوکاڵ کە لەمیانەی کۆنفراسەکە ساز دەکرێت بەبەشداری کردنی ژمارەیەک کۆمپانیا ناوخۆییەکان لە گەڵ سپۆنسەری کردنی پێشانگاکە و داواش کراوەلەبەشەکان کە ژمارەیەک قوتابی لە هەردوو ڕەگەز بو ئامادبوون بۆ پێشوازی کردن لە مێوانەکان . پاشان لەکۆبوونەوەکە باس لە ئەرکی لێژنەکان کرا لەڕۆژی کۆنفراسەکە.

Leave a comment

سایت هێشتا له‌ژێر چاك كردندایه‌ و كاری تێدا ده‌كرێ به‌ڵام ده‌توانن زۆربه‌ی زانیاری له‌سه‌ر كۆلێژ وه‌ربگرن