یادى بەرز کردنەوەى ئالاى کوردستان کرایەوە

بە بۆنەى سالیادى بەرز کردنەوەى ئالاى کوردستان لە کۆمارى کوردستان لە مەهاباد سەر لەبەیانى رۆژى سێ شەممە رێکەوتى 17/12/2019 بە ئامادەبوونى بەرێزان ( پ . ى . د . کاوە عبد الكريم على ) راگرى کۆلێژى زانستە ئەندازیارییە کشتوکالییەکان و د. کاروان یاسین کریم یاریدەدەرى راگر و سەرۆک بەشە زانستییەکانى کۆلێژ ساڵیادى بەرز کردنەوەى ئاڵاى کوردستان بەرز راگیرا و هەر بەم بۆنەیەوە لە سەرجەم بەشە زانستییەکانى ( سامانى ئاژەڵى و دارستان و پیشەسازى خۆراک و خاک و ئاو و رەزگەرى و بەروبوومى کێڵگەیى و پاراستنى ڕووەک ) سیمینارى تایبەت بە رۆژى ئاڵا ساز کرا لە لایەن مامۆستایانى بەشەکانەوە بۆ مامۆستا و فەرمانبەر و قوتابیانى بەشەکان کە تیایدا باس لە مێژووى ئالا و رۆڵى گرینگى لە بزووتنەوەى رزگاریخوازى کورد و جۆر و رەنگەکانى ئاڵاش روون کرایەوە . دواتر کاتژمێر 11 ى پێش نیوەرۆ لە هۆڵى ریکخراوە ناحکومییەکان بە ئامادەبوونى بەرێز بەرپرسى فەرمانگەى ریکخراوە ناحکومییەکان بەشى سامانى ئاژەڵى سیمینارێکى تایبەت بەم بۆنەیەوە بۆ بەرێز ( د. نەوزاد محمد عزیز ) سەرۆکى بەش ساز کرد لە ژێر ناونیشانى رۆژى ئاڵاى کوردستان کە تیایدا بەرێزیان بە تێرۆتەسەڵى باس لە ئالاًى کوردستان لە مێژوو ى کورد و شۆڕشەکانى کورد کرد و جۆرى ئاڵاکانیش بە لە ماوەى شەۆڕش و ڕاپەرینەکانى کورد بۆ ئامادەبووانى روون کردەوە .

Leave a comment

سایت هێشتا له‌ژێر چاك كردندایه‌ و كاری تێدا ده‌كرێ به‌ڵام ده‌توانن زۆربه‌ی زانیاری له‌سه‌ر كۆلێژ وه‌ربگرن