یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی لێژنه‌ی فێركردن به‌ سیسته‌می ئه‌لیكترۆنی كۆلێژ سه‌باره‌ت به‌ (E-LEARNING)

به‌یانی ڕێكه‌وتی 13/3/2020 لیژنەی فێرکردن بە سیستەمی ئەلکترۆنی یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجام دا به‌ شێوه‌ی (ئۆن ڵاین ڤیدیۆ میتینگ) كه‌ پێك هاتبوو‌ له‌ به‌ڕێزان ڕاگر و ی. ڕاگر و سەرۆک بەشەکان و ب. ک. زانستی و ب. دڵنییای جۆری و ب. موودڵ و ب. IT و تۆمارکار و بڕیارەرانی بەشەکان. پێشه‌كی خاتوو زیده‌ به‌رپرسی كاروباری زانستی و خوێندنی باڵای كۆلێژ ڕوونكردنه‌وه‌ی دا له‌سه‌ر چۆنیه‌تی ده‌ست پێكردنی ئه‌م سیسته‌مه‌ و دوایی به‌ڕێز ڕاگری كۆلێژ چه‌ند پێشنیار و تێبی خۆی دا كه‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ پێی ڕاسپێردرابوو هه‌روه‌ها به‌ڕێزیان چه‌ندین ڕا و تێبینی ئه‌ندامانی وه‌رگرت.
ئه‌م سیسته‌مه‌ وا له‌ قوتابی ده‌كا له‌مالی خۆی به‌ شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی (E-LEARNING) وانه‌كانی وه‌ربگرێت ئه‌مه‌ش له‌كاتێك دایه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ كراوه‌ وه‌كو ڕێكارێك دژ به‌ نه‌خۆشی كۆڕۆنا.

Leave a comment

سایت هێشتا له‌ژێر چاك كردندایه‌ و كاری تێدا ده‌كرێ به‌ڵام ده‌توانن زۆربه‌ی زانیاری له‌سه‌ر كۆلێژ وه‌ربگرن