لەبەردەوامی کار و چاڵاکی یە زانستیە پڕاکتیکیەکانی بەشی سامانی ئاژەڵی بڵاوکردنەوەی توێژینەوەیەکی ڕەسەنی زانستی بەپێزە لە گۆڤاری Iraqi Journal of Agriculture Sciences,
Clarivate, Scopus ELSEVIER,
لەلایەن پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر یوسف محمد صالح بەرزنجی،
کە بریتیە لە دۆزینەوەی بۆهێڵێکی تایبەت ( specific gene) بە بەرهەمهێنانی جمک (دوانە) لە مەڕی حەمدانی کوردی.
ئەم جۆرە کارە پڕاکتیکیانە سودێکی ئابووری زۆری هەیە بۆ گشت سێکتەرە کشتوکاڵیەکان و ئاژەڵداران ئەگەر بەڕێگای زانستی بەخێو بکرێت و بخرێتە بواری جێبەجێکردن بۆ دەستکەوتنی بەچکەی زیاتر پاشان بەرزکردنەوەی بەرهەمهێنانی گۆشتی سور بۆ دوو هێندەی ئەوەی کە بە ئاسایی و تەقلیدی conventional بەخێو دەکرێت.
بۆ ئەم مەبەستەش لایەنی پەیوەندی داری حکوومی پێویستە کێڵگەیەکی چاککردنی بۆماوەیی بۆ ئەم جۆرە ئاژەڵە دروست بکات پاشان دابەشکردنی ئاژەڵە چاککراوە بەرهەمهاتوەکان بەسەر ئاژەڵداران بۆ پەرەدان بە بەرهەمی ئاژەڵی خۆمانی بەتایبەت مەڕی حەمدانی کە جۆرێکی ناوازەی شاراوەیە لە بیری ئاژەڵدارانی کوردی
جگە لەمەش کێڵگەی (حکوومی ـ تایبەت) بە هەماهەنگی نێوان کەرتی حکومی و کەرتی تایبەت بکرێتەوە کە ئەمەش وا لە کەسانی شارەزا و پسپۆڕی بوارەکە دەکات دەست بکەن بە کاری زیاتر بۆ پێشخستنی ئاژەڵ و بەرهەمەکان.
بڵاوکردنەوەی ئەم جۆرە توێژینەوانە یەکێکە لە دەستکەوتە زانستیە مەزنەکان کە هەریەک لە خودی توێژەر و بەشی سامانی ئاژەڵی و کۆلێژ خاوەندارێتی دەکەن و پشتگیری لەم جۆرە کارە پڕاکتیزەیانە دەکەن.
وە سەرۆکایەتی بەشی سامانی ئاژەڵی سوپاسی بێپایانی پ.ی.د.یوسف دەکات و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ دەخوازێت، نمونەی زیاد بێت.


