سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین سەردانی کیڵگەی گردە ڕەشەی کۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکانی کرد

سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین سەردانی کیڵگەی گردە ڕەشەی کۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکانی کرد. ئەمڕۆ سێ شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٥/٢/١١ بەڕێزان د.کامەران یونس سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین و د.حسێن یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی سەردانی کێڵگەیی گردە ڕەشەی کۆلێژەکەمانیان کرد لە لایەن بەڕێزان پ. ی. د. جۆشان مجید ئاسنگەر ڕاگری کۆلێژ و د. ایوب یونس یاریدەدەری ڕاگرو ئەنجوومەنی کۆلێژو مامۆستا و فەرمانبەران و قوتابیان پێشوازیان لێکرا. لە میانەی سەردانەکەیان کارگەی شیرەمەنی بەشی پیشەسازی خۆراکیان بەسەرکردەوە دوایی نۆژەنکردەوە کە لە سەر داھاتی زانکۆ لە ساڵی ٢٠٢٤ نۆژەنکرابۆوە پاشان کارگەی ئالیک بەشی سامانی ئاژەڵیان بەسەرکردەوە کە لە ساڵی ٢٠٢٤ لە سەر داھاتی زانکۆ دروستکراوە پاشان ھۆڵەکانی بەخێوکردنی مانگایی شیرو مەڕو بزن و پەلەوەرو ھەوێردەی بەسەرکردەوە ھەر لە درێژەی سەردانەکەیان بەشی بەربوومی کێڵگەیی و ڕەزگەری و دارستان و خاک و ئاوی لە کێڵگەیی گردە ڕەشەی بەسەرکردەوە کە تێدا سەردانی ھۆڵەکانی خۆێندن و خانووی پلاستیکی و توێژینەوەکانی قوتابیانی خۆێندنی بەرایی و ماستەرو دکتورایی بەسەرکردەوە. لە سەردانەکەیاندا بەڕێز سەرۆکی زانکۆ لە نزیک گوێی گرت لە داواکاریەکانی مامۆستاو قوتابیان و فەرمانبەران. لە دوایی دەستبەکاربوونی بەڕێز کاک دکتۆر کامەران وەکو سەرۆکی زانکۆیی سەلاحەدین پاڵپشتی زۆر باشی ماددی و معنه وى کۆلێژەکەمان بەگشتی و کێڵگەی گردە ڕەشەی بەتایبەتی بووە لە دوایی ھاتنی بەڕێزیان کێڵگەیی گردە ڕەشەیی کۆلێژەکەمان پێشکەوتنێکی زۆر باشی بەخۆیەوە بینیەوە. ڕاگرایەتی کۆلێژەکەمان سوپاسی بەڕێزیان کرد بۆ سەردانەکەیان و پاڵپشتی بەردەوامیان بۆ کۆلێژەکەمان

Leave a comment