بۆ مەبەستی هاوکاریکردنی کۆلێژی پۆلیس لە ڕێکخستنی ئەو ڕووبەری زەویەی کە لە بەردەستیانە کە نزیکەی 50 پەنجا دۆنم دەبێت وە شوێنە سروشتیه کانی ناو حەرەمی کۆلێژەکەیان لێژنەيه ك پسپۆر لە كۆلێژەكەمان لە ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی 28- 2 – 2023 هەڵسا بە سەردانێکی مەیدانی بۆ کۆلێژی پۆلیس وە گشت ڕێنمایی و ڕاسپاردە زانستیەکانمان گەیاند بە بەرپرسانی ئەوێ ،وە لە سەر ئەوە ڕێککەوتن کە هەماهه نگیمان بەردەوام بێ لە ڕێکخستنی حەرەمی کۆلێژەکەیان بۆ ئەوەی کوردستانمان هەموو پارچەیەکی هەر سەوزو گەشاوە بێ.