هەفتەی دووەمی خولی ڕاهێنانی سەرپەرشتیاری خانووی داپۆشراو بۆ بەرهەمهێنانی سەوزە

هەفتەی دووەمی خولی ڕاهێنانی سەرپەرشتیاری خانووی داپۆشراو بۆ بەرهەمهێنانی سەوزە.
ئەمڕۆ لە هەفتەی دووەمی خولەکە گەشتێکی زانستی بۆ بەشداربووان ئەنجام درا بۆ گومرگی نوێی هەولێر کە تێیدا دەستکراوە بەبنیات نانی کۆمەڵێک بەیت لەسەر سیستەمی نوێ و بەرهەم هێنان بەشێوەی هایدرۆپۆنیک کە بەئامادەبوونی سەرپەرشتیارانی خول و مامۆستایانی وانەبێژ، کە وانەی ئەمڕۆ لەلایان بەڕێز د. ارشد یاسین خۆشناو وانەکە ووترایەوە و قوتابیان ئاشنا کران بەشێوازی سەرپەرشتیکردنی ئەم بەیتانە زۆر سووپاسی ناوەندی Erbil.Food.Distribution.center# و هاوکاری هەریەک لە بەڕێزان ک. ڕەوەز سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە و ک احمد و ئەندازیاری کشتوکاڵی کاک جبرائیل سووپاسی تایبەتمان بۆیان هەیە و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین

 

Leave a comment