کردنەوەی ناوەندی فڕۆشتنی بەرهەمەکانی کۆلێژ

هەنگاوێکی گرینگی تری کۆلێژی زانستە ئەندازیارییە كشتوكاڵیەكان کردنەوەی ناوەندی فڕۆشتنی بەرهەمەکانی کۆلێژ، سەرجەم ئەو بەرهەمانە لەو ناوەندە دەفرۆشرێن کە بەشێوەیەکی ئۆڕگانی و سروشتی و بەبێ بەکارهێنانی هێچ مادەیەکی کیمیاویی بەرهەم هاتوون، کە سوودی خۆراکی زۆریان هەیە لەپاڵ ئەوەشدا هیچ لایەنێکی خراپی نابێت، وە ئەو ناوەندە سەرجەم بەرهەمەکانی ڕووەکی و گیانەوی تێدا دەفرۆشرێت.
ئەمە دەستکەوتێکی گەورەیە کە زیاتر هانی بەشە زانستیەکان دەدات بەردەوام بن لەسەر بەرهەم هێنان و خەڵکی شاری هەولێر سوود لە بەرهەمەکانمان وەربگرن.
گومانی بەرهەكانمان تەواو تەندروست و بێ کێشەیە سەرەڕای ئەوانەش زۆربەیان وەکوو چارەسەر دەتوانرێ بەکاربهێنرێ بۆ نەخۆشی.
بۆیە ئاگاداری بەڕێزتان دەكەینەوە كە وا بەرهەمەكانی كۆلێژەكەمان ڕۆژانی دووشەممەو پێنج شەممە لە كاتژمێر ٩-١٢ پێش نیوەڕۆ لە شوێنی فرۆشتنی بە هه مە كانی كۆلێژ دەفرۆشرێت. شوێن راگریەتی كۆلێژی زانستە ئەندازیاییە كشتوكالیەكان تەنیشت وەزارەتی خوێندنی باڵا و بەرامبە ر فەرمانگەی ڕێكخراوە نا حكومیەكان.

Leave a comment