یەک شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٥/١/١٩ بە ئامادەبوونی بەڕێزان د. ایوب یاریدەدەری ڕاگرو سەرۆکی لێژنەیی ڕانکینگ و پ. ی.م. یاسین مامند نوینەری کۆلێژ لە ڕانکینگی سەرۆکایەتی زانکۆ کۆبوونەوەی لێژنەی ڕانکینگی کۆلێژ ئەنجامدرا. لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆیەکی تێر وسەل ئەنجامدرا سەبارەت بە چۆنیەتی ئەنجامدانی ئامادەکاریی بۆ چەند چالاکیەک بەهەماهەنگی لەگەڵ بەشە زانستیەکان لەژێر ڕۆشنایی ڕێنماییەکانی لێژنەی ڕانکینگی سەرۆکایەتی زانکۆ.
