دروستکردنی جەلی Hair Gel لە تاقیگەی بەشی بەروبوومی کێڵگەیی
لە وانەی پراکتیکی Technology of Fiber Crops بۆ یەکەمجار قوتابیانی قۆناغی سى بە دەستی خۆیان جەلیان Gel لە تۆی رووەکی کەتان دروست کرد.
لە راستیدا رووەکە ریشاڵەییەکان لە پاڵ سود وەرگرتن لە ریشاڵەکانیان و بەکارهێنانیان لە بواری جیاوازدا، سودی زۆر لە تۆو لە زەیتەکەشیان وەردەگیرێت، لە بواری نۆژداری و دروستکردنی داودەرمان و کەرستەی جوانکاری و هەروەها وەکو سەرچاوەیەک بۆ زەیتی چێشتلێنان بەکاردێن.
شیاوی باسە کۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان ناوەندێکی یەکجار باشە تا دەرچوانی بەهۆی ئەو زانستەی فێری دەبن ببنە خاوەن پیشە و بەرهەمی دەستی خۆیان.
کرێم یان جەلی دروستکراو لە تۆی کەتان بۆ باشکردن و بەهێزکردنی قژ لە لایەک و لە لایەکی تر بۆ چەورکردنی دەم و چاو بەکاردێت هاوکات وەکو ماسک سودی زۆری هەیە. قوتابیان گەر بیانەوێ ئەم جۆرە تاقیکردنەوانە دەرفەتێکە تا لە ئایندە پیشەی خۆیان دەستکەوێ و خزمەتی خۆیان و دەیان گەنجی تر و کۆمەڵگاشی پێبکەن و بازاڕ پڕ بکەن لە بەرهەمی پاک و تەندروست و کواڵیتی بەرزی خۆماڵی.
پ.ی.د. رابەر فەتاح
م. کەژاڵ کەمال


