ئەنجامدانى گەشتێكى زانستی لە رۆژى پێنج شەمە بەروارى ١٢/٠٥/٢٠٢٢ بۆ قوتابيانى قۆناغى چوارەم و قۆناغى دووەمى بەشى دارستان بۆ دارستانى سروشتى چياى سەفين/ شارۆچكەى شەقڵاوە، بۆ وانەكانى پراكتيكى (Forest Ecology, Forest Ecotourism, Forest Silvopature) بەرپەرشتى مامۆستايانى وانە (د. شێرزاد عمر، د. زانا أبوبكر ، د. ئاكۆ حسين، م. پەيمان حسين، م. روشدى رۆكان)، كە تێيداگرينگى و بايەخي دارستانە سروشتيەكان بۆ ژينگە و بوارى گەشتيارى و ئاژەڵانى كێوى، ناسينەوە و چۆنيەتي زيادكردنى دارە دارستانيەكان بۆ قوتابيان بە شێوەيەكى زانستى باس كران لەلايەن مامۆستاياني پسپۆر
![](https://colleges.su.edu.krd/agriculture/wp-content/uploads/2022/05/2-5-768x1024.jpg)
![](https://colleges.su.edu.krd/agriculture/wp-content/uploads/2022/05/3-4-1024x768.jpg)